په‌نابه‌ران

یۆنان سنوری وشكانی خۆی له‌ گه‌ڵ توركیا به‌هێزتر ده‌كات

حكومه‌تی یۆنان به‌م زووانه‌ 400 سه‌ربازی نوێ له‌ سه‌ر سنوری وشكانی خۆی له‌ گه‌ڵ توركیا داده‌مه‌زرێنێت بۆ پاراستن و توونذ كردنی ناوچه‌ سنوریه‌كان

له‌ میانه‌و سه‌رندانیدا، وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، میخالیس خریسۆخۆئدیس بۆ بشاره‌كانی باوكوری یۆنان به‌ تایبه‌ت بۆ شاری كه‌ڤاڵه‌، به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا 400 كه‌سۆ هێزی ئه‌مننی له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی یۆنان داده‌مه‌زرێن بۆ تووند كردنی سنوری وشكانی و ڕێگری گرتن له‌ كۆچی نایاسایی. هه‌روه‌ها گوریشی كه‌ 100 پۆلیسی تایبه‌ت به‌م زووانه‌ له‌ شاری كه‌ڤاڵه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بن دوای مه‌شق و ڕاهێنانیان، تاكو كۆنترۆڵی شاره‌كه‌ زیاتر بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له‌ كۆچی نایاسایی.

وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان:

ئامانجی سه‌ره‌كیمان كۆتایی هێنانه‌ به‌ كۆچی نایاسایی. تا ئێستا چه‌ند كارێكی باشمان كردووه‌ له‌ سه‌ر سنوره‌كان. تا ئێستا پرۆژه‌یه‌ك به‌رده‌وامه‌ بۆ ته‌لبه‌ن كردنی ناوچه‌ سنوریه‌كان و دانانی كامێره‌ی تایبه‌ت و ڕادار تاكو به‌ شه‌وه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی هه‌موو ناوچێ سنوریه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ین. تا ئێستا 400 كارمه‌نی تایبه‌تمان وه‌رگرتووه‌ كه‌ كاریان پاراستنی خاڵه‌ سنوریه‌كانن له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌كار ده‌بن. ئه‌مانه‌وێت سنوره‌كانمان تووند بكه‌ین و بیپارێزین.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان، نزیكه‌ی 30 پۆلیسی تایبه‌ت بۆ پاراستنی خاڵه‌ زنوریه‌كان له‌ شار و شارۆچكه‌كانی باشوری یۆنان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شاری كه‌ڤاڵه‌ تاكو ئه‌و ناوچانه‌ زیاتر كۆنترۆڵ بكه‌ن و پرسۆه‌كه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو 100 پۆلیسی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌كرێت.
وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان سه‌ردانی شاره‌كانی نزیك سنوری وشكانی كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌موو هاوڵاتیان پارێزراو ده‌بن و ده‌بێت هه‌ست به‌ ئه‌منی بكه‌ن، چونكه‌ ئامانجیان پاراستنی ژیانی ئه‌وانه‌. هه‌روه‌ها  ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵدا یۆنان سه‌لامندی كه‌ سنوره‌كانی خۆی ده‌پارێزێت و ڕێگه‌ نادات كه‌س به‌ خواستی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكات و سنوره‌كانی یۆنان ببه‌زێنێت (توركیا).

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close