
یۆنان سنوری وشكانی له گه‌ڵ توركیا به ته‌لبه‌ن داده‌خات
بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بگرن له كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ران
حكومه‌تی یۆنان بڕیاری دا سنوره‌ی وشكانی خۆی له گه‌ڵ توركیا به تهلبهنێكی تایبه‌ت به ستانداردی NATO دابخات بۆ رێگری گرتن له كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ران له توركیاوه بۆ یۆنان.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، بڕیار وایه له ماوه‌یه‌كی داهاتوودا حكومه‌تی یۆنان، به‌شێك له سنوری وشكانی خۆیدا به ته‌لبه‌نی تایبه‌تی ستانداردی NATO دابخات, به تایبه‌تی له ڕێگه‌ی 51ی ئۆتۆبانی یۆنان تاكو سه‌ر سنوری نزیك گومرگی یۆنان.
به پێی ڕۆژنامه‌یه‌كی یۆنانی، ئه‌و تهلبهنه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك ده‌بێت كه له ئۆتۆبانی 51ی یۆنان ده‌ست پێده‌كات تا گومورگی ناوچه‌ی كاستانیێس (Kastanies) و به پانی 4 مه‌تر ده‌بێت و به‌رزیش ده‌گاته 2 مه‌تر.
تهلبهنێكی ستانداردی ΝΑΤΟ
ئه‌م تهلبهنه به ستانداردی ΝΑΤΟ دروست كراوه و زۆر تیژ ده‌بێت و هه‌ر كۆچبه‌رێك به‌ری كه‌وێت برینداری ده‌كات. هه‌مان ئه‌م تهلبهنه به‌كار هاتوون له ڕابردوودا له بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها له بنكه سه‌ربازیه‌كانی ΝΑΤΟش له ئێستادا به‌كاردێن.
وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌م جۆره تهلبهنه زۆر مه‌ترسی ده‌بێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش، چونه‌ك زۆر به‌هێزن و برینی سه‌خت دروست ده‌كه‌ن.
تێچووی پرۆژه‌كه نزیكه‌ی 46.000 یۆرۆی تێده‌چێت و خراوه‌ته ته‌نده‌ره‌وه بۆ كۆمپانیاكان و له داهاتوودا دروست ده‌كرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بهڕێیوبهری Pishti-News