
حكومه‌تی یۆنان بڕیاری دا به‌شێكی له سنوره وشكانیه‌كانی له گه‌ڵ توركیا بۆ ڕێگری گرتن له كۆچی نایاسایی به ته‌لبه‌ن دابخات
جێگری وه‌زیری به‌رگری یۆنان له سه‌ردانێكدا بۆ سه‌ر سنوری نێوان یۆنان و توركیا له گه‌ڵ پۆلیس و هێزی ئه‌منی و سه‌ربازانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆبۆیه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان به ته‌لبه‌ن داخست كه له‌و شوێنانه ڕۆژانه قاچاخچیه‌كان و كۆچبه‌رانی نایاسایی له توركیاوه ڕوو ده‌كه‌نه ناو خاكی یۆنان.
ئالكیڤیادیس ستێفانیس (Alkiviadis Stefanis) جێگری وه‌زیری به‌رگری یۆنان بۆ ماه‌وی دوو ڕۆژ سه‌ردانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیای كرد و له گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆ ڕێگری گرت و كه‌م كردنی ڕێژه‌ی كۆچی نایاسایی له توركیاوه بۆ ناو خاكی یۆنان، چه‌ند تاوچه‌یه‌كیان به ته‌لبه‌ن داخست هه‌روه‌ها داوای كرد پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كان به ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت ئه‌و ناو|چانه توونتر بكه‌ن و كۆنترۆڵی بكه‌ن.

به پێی بڵاو كراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری یۆنان، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستكرا به ته‌لبه‌ن كردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنوری یۆنان كه درێژایی ده‌گاته نزیكه‌ی 5 كیلۆمه‌تر، به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه قاچاخچیه‌كان له ئاوی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به به‌له‌م كۆچبه‌ران ڕه‌وانه‌ی ناو خاكی یۆنان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له %50 هێزه ئه‌منیه‌كان و سه‌ربازیه‌كانی یۆنان له سه‌ر سنور زیادیان كردووه و وه‌زاره‌تی به‌رگری یۆنانیش ده‌ڵێت كه ڕێژه‌ی كۆچی نایاسایی له ڕێی وشكانیه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك كه‌می كردۆته‌وه….