
به‌م زووانه پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌خرێته ده‌نگانه‌وه له په‌رله‌مانی یۆنان بۆ دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌كی خێرایی
وه‌زیری په‌نابه‌رنای یۆنان، له ڕۆژنامه‌یه‌كی یۆنانیدا باس له پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ ده‌كات كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ حكومه‌تی یۆنان، تاكو ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ناگرن، ڕاسته‌وخۆ و به‌په‌له دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وه‌زیری ۆه‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی ڕابردوو (Syriza) هۆكار بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ڕوو له دورگه‌كانی یۆنان بكه‌ن. ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌كان بكه‌ن، ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنانیان ده‌كرد. ئه‌وه‌ش بووه هۆیه ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران به تایبه‌ت له شاری ئه‌سینا كۆببێته‌وه. به‌ڵام له‌و ڕۆژی ئێمه له سه‌ر حكومه‌تین، كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچی نایاسایی كه‌متر بكه‌ینه‌وه. له ئێستادا، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی دابه‌ش به وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كرێن، زیاترن له‌وانه‌ی به نایاسایی له توركیاوه ڕوو له یۆنان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ین، ئه‌و كه‌سانیه مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرن، به شێوه‌یه‌كی خێرایی دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه. له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوو، پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌خه‌ینه ده‌نگدان له په‌رله‌مانی یۆنان بۆ گۆڕینی چه‌ند یاسایه‌ك تاكو بتوانین، ئه‌وانه‌ی مافی مانه‌وه‌یان نیه له یۆنان، دیپۆرتی توركیا بكرێنه‌وه.
میتاراكیس چه‌ختی له‌وه‌ش كرد، داوامان كردووه له FRONTEX و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا 1.445 په‌نابه‌ر دیپۆرتی توركیا بكه‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ توركیا كه بیسه‌لمێنێت پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2016یه .
له پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به دیپۆرتی كردنی نایاسایی په‌نابه‌ران له لایه‌ن پۆلسی و سه‌ربازانی یۆنانه‌وه، میتاراكیس گوتی، كه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه دوورن له ڕاستی، ئه‌وانه هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كارین كه له لایه‌ن توركیا و چه‌ند ڕێكخراوێكی ناحكومی بڵاو ده‌كرێنه‌وه. تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و تۆمه‌تێكی فه‌رمی نیه.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان باسی دروست كردنی كه‌مپێكی داخراوی كرد له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا له ناوچه‌ی ئێڤرۆس (Evros) و گوتی كه كه‌مپێكی داخراو ده‌بێت و شوێنی 1.500 په‌نابه‌ر ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی له مۆریای ڕوویدا، وای له ئێمه كرد، ئیدی كه‌مپی جیاواز دروست بكه‌ین، له ژێر كۆنترۆڵی خۆمان بێت و داخراو بێت. ئه‌وه‌ی مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری هه‌بێت، هه‌موو كار ئاسانیه‌كی بۆ ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی وه‌ری نه‌گرێت، ڕاسته‌وخۆ دیپۆرتی توركیا بكرێته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News