
یۆنان: په‌نابه‌رێكی كورد له دورگه‌ی خیۆس گیانی له ده‌ستدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌نابه‌رێكی كوردی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له دورگه‌ی خیۆس گیانی له ده‌ستدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی كوردی ته‌مه‌ن 20 ساڵ خه‌ڵكی سلێمانی به ناوی ڕاڤیار مامه‌ندی له دورگه‌ی خیۆسی یۆنان، له كاتی مه‌له‌وانیدا گیانی له ده‌ست دا.
ڕاڤیار، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆیدا، روویان له سه‌دێك كرد بۆ مه‌له‌وانی، له‌وێ هاوڕێكانی ڕاڤیار، به مه‌له چێند مه‌ترێك له وشكانیدا دوور كه‌وتن و ڕاڤیار ویستی به مه‌له دوای هاوڕێكانی بكه‌وێت به‌ڵام دوای 4 مه‌تر، ده‌ماری قاچی ڕاده‌وه‌ستێت و ڕاڤیار ده‌ستبه‌جێ ده‌خنكێت.
هاوڕێكانی په‌یوه‌ندیان به پۆلیس كرد و دوای كاتژمێرێك پۆلیس گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه به‌ڵام داوا له تیمی تایبه‌ت كرا بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی ڕاڤیار كه دوای 6 كاتژمێر له ڕووداوه‌كه واته كاتژمێر 19:00ی ئێواره گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانیان ته‌رمی ڕاڤیار بێنه ده‌ره‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ست ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتون، ڕاڤیار مامه‌ندی زیاتر له ساڵێك ده‌بێت ڕووی له دورگه‌ی خیۆس كردووه وه‌ك په‌نابه‌ر و خه‌ڵكی سلێمانیه به‌ڵام له حكومه‌تی یۆنان، وه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵات خۆی تۆمار كردووه.
ڕاڤیار به ته‌نیا ڕووی له وڵاتی یۆنان كردبوو و دایكی له سلێمانیه و باوكیشی له ولاتی نه‌رویجه.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ باوكی ڕاڤیار كرد كه له ئێستادا له وڵاتی نه‌رویجه و به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ئێستا فرۆكه‌خانه‌كان داخراون به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م به زوترین كات بگه‌مه یۆنان و ته‌رمی منداڵهكام بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان”
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
ئه‌و شوێنه‌ی كه ڕاڤیار مامه‌ندی مه‌له‌ی تێدا كرد و گیانی له ده‌ستدا
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕاڤیار مامه‌ندی