
ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2019دا داوای له حكومه‌تی یۆنان كرد 8.874 په‌نابه‌ری بۆ دیپۆرت بكاته‌وه به‌ڵام حكومه‌تی یۆنان ته‌نها 504 په‌نابه‌ری لێ وه‌رگرته‌وه.
له ساڵی 2019دا حكومه‌تی یۆنان داوای له ئه‌ڵمانیا كرد كه 1.922 په‌نابه‌ری لێ وه‌ربگرێت كه كه‌سوكاریان له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا به مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزانه‌كان به‌ڵام ئه‌ڵمانیا ته‌نها 568 په‌نابه‌ری له یۆنان وه‌ر گرت. واته له 70,5% داواكانی یۆنانی ڕه‌ت كرده‌وه.
به پێی ئاماره‌كانی مافی په‌نابه‌ری له وڵاتی یۆنان، كه ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتووه، وڵاتی یۆنان له ساڵی 2019دا داوای له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد، 1.922 په‌نابه‌ری لێ وه‌ربگرێت به مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامی خێزانی په‌نابه‌ره‌كان، كه یاساییه‌كی دوبلینه، ڕێگه ده‌دات به‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه خێزانه‌كانیان له وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، بتوانن یه‌ك بگرنه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا زۆرینه‌ی داواكانی وڵاتی یۆنانی ڕه‌ت كرده‌وه و ته‌نها 586 داوای قبوڵ كرد.
- له ساڵی 2017دا ئه‌ڵمانیا له %92ی داواكانی حكومه‌تی یۆنانی قبوڵ كرد
- له ساڵی 2018 له كۆی 2.281 داوای حكومه‌تی یۆنان 991 په‌نابه‌ری قبوڵ كرد، واته له %43,4
- له ساڵی 2019 ئه‌ڵمانیا رێژه‌یكه‌ی زۆر كه‌متر كرده‌وه و ته‌نها له %29,5ی قبوڵ كرد
له هه‌مان ساڵی 2019دا، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران كه په‌نجه‌مۆر یاخود مافی په‌نابه‌ری یۆنانیان هه‌بووه و ڕوویان كردبووه وڵاتی ئه‌ڵمانیا و دووباره له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردبووه، ئه‌ڵمانیا داوای له حكومه‌تی یۆنان كرد 8.874 په‌نابه‌ری بۆ دیپۆرت بكاته‌وه و وه‌ریان بگرێته‌وه، به‌ڵام یۆنان ته‌نها 504 په‌نابه‌ری لێ قبوڵ كرده‌وه.
به گوێره‌ی ئامه‌ره فه‌رمیه‌كانی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری یۆنان، له ساڵی 2019 داوای كردووه له وڵاتانی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌روروپا (به‌ریتانیا، سویسرا، سوید، هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا،) 5.459 په‌نابه‌ر له یۆنان وه‌ربگرن به مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزانی په‌نابه‌ره‌كان، به‌ڵام 2.523 په‌نابه‌ر كه‌م وڵاتانه وه‌رگیراون، واته له %46 داواكانی حكومه‌تی یۆنان.
ڕێكخراوه نا حكومیه‌كان (RSA و Pro Asyl) ده‌ڵێن كه ئه‌ڵمانیا به ئه‌نقه‌ست ئه‌و یاساییه‌ی دوبلین جێ به جێ ناكات و په‌نابه‌ران له یۆنان وه‌ر ناگرێت و پێویسته كۆتایی بێت به‌م جۆره كارانه و ئه‌ڵمانیا پابه‌ندی یاساكان بێت.
سه‌رچاوه: كاتێخاكی: ده‌زگای مافی په‌نابه‌ران له یۆنان و ئاژانسی Amna
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News