
ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری (كاتێخاكی) له ته‌واوی یۆنان له 18/5/2020دا ده‌كرێته‌وه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه له 18/5/2020دا ته‌واوی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری و كاتێخاكیش له یۆنان ده‌كرێته‌وه و په‌نابه‌ران پێویسته چاوه‌ڕوانی چه‌ند ڕێنماییه‌ك بن له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه تاكو سه‌ردانمان بكه‌ن. به هۆی ڕێگری گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناكرێت هه‌موو په‌نابه‌ران له یه‌ك كاتدا سه‌ردانمان بكه‌ن، بۆیه پێویسته به پێی ڕێنماییه‌كان كه بڵاو ده‌كرێته‌وه تا 15/5/2020 سه‌ردانی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به نوێ كردنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا 30/9 به‌سه‌ر ده‌چێت، به‌رپرسه‌كه به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی په‌نابه‌رێتییان (ئیقامه) تا 30 سێپتێمبه‌ر (30/9) به سه‌ر ده‌چێت، ده‌توانن تا 30/6/2020 به شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی داوای نوێ كردنه‌وه بكه‌ن به ناردنی ئێمه‌یڵ بۆ ده‌زگای مافی په‌نابه‌ریresidencepermits@asylo.gov.gr
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی نوێ كردنه‌وه ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ن
به زمانی عه‌ره‌بی:
به زمانی ئینگلیزی:
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News