
ڕابردوو له ده‌ریای ئیجه له ئاوی یۆنان، یه‌ختێك به 96 كۆچبه‌ری نایاسایی ژێر ئاو كه‌وت
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 20:30 به كاتی یۆنان، یه‌ختێك به 96 كۆچبه‌ره‌وه كه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ڕێ كه‌وتوبوو، نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له باشوری دورگه‌ی خالكی یۆنان، به هۆكارێكی نادیار ژێر ئاو كه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی ژماره 112, هێڵی فریاكه‌وتنی ئه‌وروپای كرد، و هێزدی ده‌ریاوانی له ڕووداوه‌كه ئاگادار كرده‌وه و به‌په‌له گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانرا هه‌موویان ڕزگار بكه‌ن.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، له كاتی ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كان داوا كرا له 2 یه‌ختی گه‌شتیاری كه نزیكی ڕووداوه‌كه بوون، ئه‌وانیش هاوكار بن و كۆچبه‌ر ڕزگار بكه‌ن. دوو هه‌لیكۆپته‌ر و یه‌ختێكی سه‌ربازی یۆنانی و 3 یه‌ختی دیكه‌ی هێزی ده‌ریاوانی یۆنانی، له شوێنی ڕووداوه‌كه بوون به هه‌ماهه‌نگی، كۆچبه‌ره‌كانیان به‌په‌له ڕزگار كرد.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، شه‌وی ڕابردوو په‌یوه‌ندیمان كرد به وته‌بێژی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و ئه‌وان سه‌ره‌تا پێیان ڕاگه‌یاندین كه 88 كۆچبه‌ر ڕزگار كراون و دوای چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك گوتیان ڕێژه‌ی كۆچبه‌ره‌كان به ته‌واوی لێی دڵنیا نین به‌ڵام زیاتر له 90 كۆچبه‌ر هه‌ن له یه‌خته‌كه و ئێمه هه‌تا ئێستا 96 كۆچبه‌رمان ڕزگار كردووه و پرۆسه‌كه‌یش هێشتا به‌رده‌وامه.
به پێی دوایین ئاماره فه‌رمیه‌كان كه له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنان به پشتی-نیوز ڕاگه‌یه‌ندرا، 96 كۆچبه‌ر هه‌تا ئێستا ڕزگار كراون و هیچ كه‌سێك گیانی له ده‌ست نه‌داوه و هیچ كۆچبه‌رێكیش نادیار نیه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن، هێشتا ڕه‌گه‌زنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
هێزی ده‌ریاوانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له هێزی ده‌ریاوانی یۆنان كرد
وته‌بێژی هه‌زی ده‌ریاوانی یۆنان به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه له كاتی ڕزگار كردنی كۆچبه‌ره‌كاندا، 2 یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی توركیا نزیكی شوێنی ڕووداوه‌كه بوون و داوایان له یۆنانیه‌كان ده‌كرد، له شوێنه‌كه دوور بكه‌نه‌وه چونكه ئه‌وان له ئاوی توركیان. هه‌روه‌ها له‌یزه‌ریان ده‌دا له هه‌لیكۆپته‌ره یۆنانیه‌كان تاكو له‌و ناوچه‌یه به‌دواداچوون نه‌كه‌ن و دوور بكه‌نه‌وه.
یه‌كێك له یه‌خته گه‌شتیاریه‌كانی یۆنان 15 كۆچبه‌ری ڕزگار كرد و هێزی ده‌ریاوانی توركیا له‌وانی داوا ده‌كرد كه پێویسته كۆچبه‌ره‌كان ڕاده‌ستی ئه‌وان بكه‌ن چونكه له ئاوی توركیان.
له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا ببیستن هێزی ده‌ریاوانی توركیا داوا له هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ده‌كات له شوێنی ڕووداوه‌كه دوور بكه‌وێته‌وه چونكه ئه‌وان له ئاوی توركیان. بێگومان ئه‌وه ناڕاس بوو، هه‌ر بۆیه هیچ یه‌ختێك دوور نه‌كه‌وته‌وه تاكو ته‌واوی كۆچبه‌ره‌كان ڕزگار كران.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر 96 كۆچبه‌ره‌كان ڕزگار كران به‌شێكی زۆریان ڕه‌وانه‌ی دورگه‌ی رۆدۆس كران و به‌شێكی دیكه‌یان بۆ دورگه‌ی كارپاتۆس گوسترانه‌وه.
به دواداچوونه‌كان له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنان له شوێن و ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌كه تا سبیه‌نێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News