
یەختێک بە 23 کۆچبەر و 4 قاچخچی لە دورگەی کەرکەرە لە باکوری یۆنان دەستی بەسەردا گیرا
بە پێی راگەیاندراوی هێزی دەریاوانی یۆنان، ئەمڕۆ یەختێک لە دورگەی کەرلەرە لە باکوری یۆنان، بە 23 کۆچبەر بە ڕەگەز تورکی و 4 هاوڵاتی ئۆکرانی کە وەک کاپتنی یەختەکە دەستیان بەسەردا گیرا.
کۆچبەرەکان لە ناوچەیەکی یۆنانەوە نێردرابوون بۆ دورگەی کەرکەرە و لە هۆتێلدا وەک گەشتیار دەمانەوە، کاتێک یەختەکە 4 کاپتنەوە گەیشتە مینای کەرکەرە و دواتر بە نیاز بوون بەڕێ بکەون بەرەو ئیتاڵیا بەڵام پۆلیس و هێزی دەریاوانی یۆنان لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیدا توانیان یەختەکە دەست بەسەردا بگرن و هەر 4 قاچاخچیەکەیش دەستگیر بکەن.
لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن و بڕیار وایە کاپتنە ئۆکرانیەکان ڕەوانەی دادگا بکرێن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti-News