
به بڕیاری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان 1.560 كۆچبه‌ر له دورگه‌كانی یۆنانه‌وه ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراو له باكوری یۆنان ده‌كرێن.
به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له دورگه‌كانی یۆنان، وزیری په‌نابه‌رانی یۆنان بڕیاریدا 1.560 كۆچبه‌ر له دورگه‌كانی (خیۆس، سامۆس، لێرۆس. لێسڤۆس، رۆدۆس، سیمی، كۆس) ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراو بكرێن هله باكوری یۆنان. ئه‌م كۆچبه‌رانه له دوای 1/3/2020 ڕوویان كردۆته وڵاتی یۆنان و به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیری یۆنان، مافی داوای مافی په‌نابه‌رییان نیه.
هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراوی ناوچه‌ی كلیدی له شاری سێرێس و ناوچه‌ی مالاكاسه ده‌كرێن، له‌وێ به ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌مێننه‌وه تاكو بڕیاری دیپۆرت كردنیان بۆ ده‌رده‌چێت.
له دوای لێشاو و كردنه‌وه‌ی سنوری توركیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، بڕیاریدا داوای مافی په‌نابه‌ری بۆ ماوه‌ی 1 مانگ ڕابگرێت. له‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ر په‌نابه‌رێك ڕووی بكاته یۆنان، ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراو ده‌كرێت تاكو بڕیاری دیپۆرت كردنی بۆ ده‌رده‌چێت.
ته‌نها ئه‌مڕۆ یه‌ختی Aqua Blue له دورگه‌ی سامۆس 130 كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت، 284 كۆچبه‌ر له دورگه‌ی خیۆس وه‌رده‌گرێت، 174 كۆچبه‌ر له دورگه‌ی لێسڤۆس.
سبه‌ینێ له ناوچه‌ی كاستێلۆریزۆ (Kastelorizo) بڕیار وایه 105 كۆچبه‌ر وه‌ر بگرێت، له دورگه‌ی ڕۆدۆس 40 كۆچبه‌ر، له دورگه‌ی سیمی 29 كۆچبه‌ر له دورگه‌ی كۆس 200 كۆچبه‌ر.
هه‌روه‌ها له دورگه‌ی لێرۆس 252 كۆچبه‌ر، له كالیمنۆس 57 كۆچبه‌ر، له دورگه‌ی كۆس 72 كۆچبه‌ری دیكه.
1.560 كۆچبه‌ر ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراو له مالاكاسا و ناوچه‌ی كلیدی له سێرێس ده‌كرێن و هیچیان مافیان نیه داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.
تچێووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ی بڕی 420.219 یۆرۆی تێده‌چێت تاكو ده‌گه‌نه كه‌مپه داخراوه‌كان.