
له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا 10 كۆچبه‌ری نایاسایی و دوو قاچاخچی ده‌ستگیركران
ڕۆژی 03/03/2021 له ناوچه‌ی دیدیمۆتیخۆ كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری یۆنان یۆنان و توركیا، له لایه‌ن پۆلیس و سه‌ربازانی یۆنانی، بارهه‌ڵگرێك به 10 كۆچبه‌ری سوری ده‌ستی به‌رسه‌رداگیرا.
به پێی میدیاكانی یۆنان، كۆچبه‌ره سوریه‌كان شاردرابوونه‌وه له شوێنێكی تایبه‌تی دروست كراوی بارهه‌ڵگره‌كه و به نیاز بوون به نایاسایی بگوازرێنه‌وه بۆ ناو شاری ساڵۆنیك له باكوری یۆنان.
پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان، دوو كه‌سی وه‌ك شۆفێر و قاچاخچی ده‌ستگیر كرد كه به ڕه‌گه‌ز یۆنانی بوون.
هه‌ردوو قاچاخچیه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا كران و له ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News