
ڕۆژی پێنجشه‌ممه له مینای دورگه‌ی میتیلینیه‌وه 7 په‌نابه‌ر دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11/07/19 له دورگه‌ی میتیلینیه‌وه 7 په‌نابه‌ر، 3 هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستی و 4 هاوڵاتی عێراقی دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 6 كه‌سیان له سه‌ر داوای خۆیان وازیان له كه‌یسه‌كانیان هێنا، واته داوایان كرد كه‌یسه‌كانیان دابخرێت و یه‌كێكیشیان به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی داخرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌فزی وه‌رگرت.
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، ڕایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌ر په‌نابه‌رێك مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری نه‌بێت، ئه‌وه دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌نه‌وه به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له 18/03/2016 واژوو كرا.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه تا ئێستا 3.300 په‌نابه‌ر له سه‌ر داوای خۆیان، به هاوكاری ڕێكخراوی نێوده‌وڵوتی IOM، دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
به‌م نزیكانه تیمی ڕۆژنامه‌وانی Pishti-News كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت له گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی نوێی یۆنان و له‌و باره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News