
به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان له 01/6/2020ه‌وه 11.237 په‌نابه‌ر له كه‌مپ و خان و ماڵ و هۆتێله‌كان ده‌ر ده‌كرێن، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه یاخود دوو ڕه‌فزینا هه‌یه و مافی په‌نابه‌ری قبوڵیان ناكات.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه یاخود دوو ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه و سوودمه‌ندن له خان و هۆتێل و كه‌مپه‌كاندا، به بڕیاری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان هه‌موویان ده‌رده‌كرێن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاوكاریه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كاندان تاكو بگوازرێنه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان.
له 01/06/2020 ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ماڵیان پێدراوه له پرۆگامی ESTIA, یاخود له كه‌مپدان، یاخود له هۆتێلدان سوودمه‌ندی پرۆگرامی Filoxenia بوون، به پێی به‌یانامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، 11.237 په‌نابه‌ر ده‌رده‌كرێن.
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس ڕایگه‌یاند:
به‌م شێوه‌یه، هه‌زاران شوێنی مانه‌وه چۆڵ ده‌كرێن بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه و له دورگه‌كاندا گیریان خواردووا، تاكو بگوازرێنه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان. ئه‌مه‌ش هاوكاریه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی دورگه‌كان
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ده‌رده‌ركێن، چ ڕێگایه‌ك بگرنه به‌ر؟
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رنای یۆنان به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی ده‌زگای OAED و OPEKA كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا تاكو ئاسانكاری بكرێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه و له خان و ماڵه‌كان ده‌رده‌كرێن تاكو له ده‌زگای بێكاری (OAED) سوودمه‌ند بن و بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له ده‌زگای OPEKA بۆ سوودمه‌ند وه‌رگرتن له پرۆگرامه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه.
هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه بۆ كردنه‌وه‌ی حیساب بانك
به‌شداری كردن له پرۆگرامی HELIOS و ئاسانكاری بۆ پێدانی هه‌موو ئه‌و بڕه پاره‌ی پێویسته له پێشه‌كیدا ، پێش دۆزینه‌وه‌ی خانوش له لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه.
هه‌روه‌ها هاوكاری كردنی زیاتری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له حاڵه‌تی تایبه‌تدان و كه‌م ئه‌ندامن یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له گه‌ڵه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News