په‌نابه‌ران

یۆنان: 117 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران

وه‌ك له‌ مه‌ڵپه‌ری فه‌رمی Pishti-News له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا، پێمان ڕاگه‌یاندن كه‌ یۆنان و ئه‌ڵمانیا رێكه‌وتون له‌ سه‌ر ناردنی نزیكه‌ی 3.000 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی خێزانه‌كان، له‌ چه‌ند رۆژێكی رابردوودا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

تا ئێستا 117 په‌نابه‌ر له‌ یۆنانه‌وه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سیناوه‌ ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كراون به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی خێزانه‌كان. واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئێڵمانیا خێزانیان هه‌یه‌ و ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌ و ئێستا وه‌رگیراون و به‌ فه‌رمی ره‌وانه‌ی ئه‌لمانیا كران.

ئه‌و 117 په‌نابه‌ره‌، هاوڵاتی عێراق و سوریا و ئه‌ڤغانستانن و بریاری وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌نابه‌ران، له‌ ئه‌سیناوه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكرێن.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button