جیهان

یۆنان 13 هاوڵاتیه‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ هاوشێوه‌ی تاڵیبان خۆیان پۆشی بوو دیپۆرتی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیان ده‌كه‌نه‌وه‌

حكومه‌تی یۆنان 13 هاوڵاتی ئه‌وروپی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كاته‌وه‌

 

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی 13 كه‌س له‌ ناوچه‌ی كه‌له‌ماته‌ی یۆنان كه‌ هاوشێوه‌ی تاڵیبان خۆیان پۆشی بوو و به‌په‌له‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ هه‌مووانی ده‌ستگیر كرد بۆ پشكین. سه‌ره‌تا وایان ده‌زانی كه‌ ئه‌مانه‌ سه‌ر به‌ تاڵیبانن به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌موویان خاوه‌نی هاوڵاتینامه‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانین، هه‌ر بۆیه‌ ئازاد كران.

دیمه‌نی ئه‌وروپیه‌كان به‌ پۆشینی تاڵیبانه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان ده‌نگی دایه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ دووباره‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ هه‌مووانی ده‌ستگیر كرد. ئه‌مجاره‌یان لێكۆلینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامدا.

ئه‌وروپیه‌كان له‌ ئه‌سڵدا جه‌زاییریی بوون و به‌ پۆلیسیان گوت كه‌ ئه‌وان له‌ باخیره‌ له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئیگومه‌نیچا (كۆمه‌نیزیا) و ئه‌وان مسوڵمانن و سه‌ر به‌ مه‌زهه‌بێكی تایبه‌تن . بۆیه‌ ڕوویان له‌ ناوچه‌ی كه‌له‌ماته‌ كردووه‌ چونكه‌ ڕۆژانه‌ 30 كیلۆمه‌تر به‌ پێ پیاده‌ ده‌كه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ به‌ پیاده‌ كردن بگه‌نه‌ ئه‌سینا. دگوتیشیان كه‌ به‌و شه‌وه‌یه‌ جه‌سته‌ی خۆیان له‌ گوناحه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌.

ساتی پیاده‌ كردنی 13 هاوڵاتیه‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری ناو شاری كه‌له‌ماته‌ی یۆنان

هاوڵاتیه‌ ئه‌وروپیه‌كان ته‌مه‌نیان نێوان 26-45 ساڵه‌ له‌ كاتی لێكۆلینه‌وه‌ی پۆلیسدا، نه‌یان توانی متمانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ده‌ست بێنن، چونه‌ك پریسار زۆر هه‌بوون بێ وه‌ڵام.

مسوڵمانه‌ ئه‌وروپیه‌كان گوتیان كه‌ ئه‌وان له‌ ئه‌وروپا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ژین، هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌ وڵاتێكدان و چه‌ندین كیلۆمه‌تر به‌ پێ پیاده‌ ده‌كه‌ن.

پۆلیسی یۆنان باوه‌ڕی به‌ چیرۆكی هاوڵاتیه‌ ئه‌وروپیه‌كان نه‌كرد، چونكه‌ پرسیار زۆر هه‌بوون به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانیان باوه‌ڕپێكراو نه‌بوون هه‌ر بۆیه‌ ناوی هه‌مووان خرانه‌ ناو سیسته‌می SHENGEN و SIS و ده‌ستبه‌جێ وه‌ك كه‌سانێكی نه‌خوازراو، داخل بوونیان به‌ یۆنان لێ قه‌ده‌غه‌كرا .

له‌ ئێستادا به‌ زمانی خۆیان، هه‌موو مافه‌كانیان پێ ڕاگه‌یاندوون و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هاوڵاتینامه‌ی ئه‌وروپین، دیپۆرتی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كرێنه‌وه‌.

 

به‌ پێی یاسایه‌ك كه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه‌،هه‌ر گه‌شتیارێك ته‌نانه‌ت خاوه‌نی هاوڵاتینامه‌ی ئه‌وروپیش بێت، ئه‌گه‌ر كارێكی نایاسایی یاخود ناشرین بكات، وڵاته‌كه‌ بۆی هه‌یه‌ وه‌ك كه‌سێكی نه‌خوازراو هه‌ژماری بكات و دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button