
یۆنان: 130 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن
130 په‌نابه‌ر له دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنانه‌وه ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن
ڕۆژی چوارشه‌ممه 17/2/2021 له دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان ڕاسته‌وخۆ به فرۆكه‌ی تایبه‌ت 130 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، له نێو 130 پهنابهرهكهدا، دوو خێزانیان كوردن، یه‌كێكیان كوردی ئێزیدین خه‌ڵكی شێزانن و خێزانه‌كه‌ی دیكه‌یش كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن. ئه‌وانی دیكه هه‌موویان ئه‌فغانین.
هه‌موو ئه‌م په‌نابه‌رانه مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن و له‌وێ مافی په‌نابه‌ری ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرن.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا گه‌ڵ یۆنان ڕێكهتووه نزیكه‌ی 1500 په‌نابه‌ری لێ وه‌ربگرێت كه به‌شێكیان خاوه‌نی مافی په‌نابه‌رین.
چۆن په‌نابه‌ران له دورگه‌ی لهشڤۆس ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن
به پێی شایه‌تحاڵێك كه له دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنانه، تایبه‌ت به پشتی-نیوز ڕاگه‌یاند، تیمێكی تایبه‌تی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له دورگه‌ی لێسڤۆسن به هاوكاری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ΙΟΜ, ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ ڕاوان كردنیان بۆ ئه‌ڵمانیا، سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتنێكیان له گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌شێك له پرسیاره‌كان كه ئاراسته‌ی په‌نابه‌ره‌كان ده‌كرێن، په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاین و بیروباوه‌ڕی په‌نابه‌ره‌كان.
تیمی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌لانیا له دورگه‌ی لێسڤۆس، ده‌یانه‌وێت دڵنیا بن كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن، كه‌سانی تووندڕه‌و نه‌بن یاخود بیر‌و باوه‌ڕی تووندڕهیان نه‌بێت. تا ئێستا هیچ كه‌سێك ڕه‌فز نه‌كراوه چونكه هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، باسی تووندڕه‌وی ناكه‌ن.
شایهتحاكه ئه‌وه‌شی بۆ پشتی-نیوز ئاشكرا كرد، په‌نابه‌ره‌كان به‌شێكیان تووندڕه‌ون به‌ڵام كاتێك ساتی چاوپێكه‌وتنیان دێت، خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن كه مێشكیان فراوانه و هیچ بیر‌و باوه‌ڕی تووندڕه‌وی ئایینیان نیه.
وێنه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf )
به‌ڕه‌وبه‌ری Pishti-News