په‌نابه‌ران

یۆنان: 1700 كارمه‌ندی نوێ وه‌رده‌گیرێن بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌مپی مۆریا دابخرێت

 

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌مپی مۆریا و كه‌مپی سامۆس به‌ یه‌كجاری دابخرێن

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ گه‌ل  13 پارێزگاردا باسی دۆخی ئێستا كۆچ و په‌نابه‌رانی كرد و داوای له‌ هه‌مووان كرد كه‌ پێویسته‌ هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی په‌نابه‌ران له‌ یۆنان.

میچۆتاكیش له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌ پلانی داهاتووی حومه‌ته‌كه‌ی كرد و ئاشكرای كرد كه‌ به‌ نیازن سوودی زیاتر له‌ بودجه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ر بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن له‌ هه‌موو شار و شارۆجكه‌كانی ئه‌م وڵاته‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی:
حكومه‌تی ئێستا سیاسه‌تێكی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران. ئێمه‌ یاسای پێدانی مافی په‌نابه‌ریمان گۆڕی و تووندترمان كرد. سیاسه‌تێكی جیاواز پێڕه‌و ده‌كه‌ین له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی سنوره‌كانمان. كه‌مپی داخراو دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێ دێته‌ ناو وڵاته‌كه‌مان و كێش لێی ده‌ره‌چێت
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان داوای له‌ هه‌ر 13 پارێزگار كرد هاوكار بن له‌ دۆخی په‌نابه‌ران چونكه‌ ناكرێت داوای هاوكاری زیاتر بكات له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌مان كاتدا پارێزگاره‌كانی هاوكار نابن.
وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتی یۆنانی، میخالیس خریسۆخۆئیدیس له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاشكرای كرد كه‌ بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری له‌ ته‌واوی یۆنان و پاراستنی سنوره‌كانمان، بڕیارمان دا به‌ وه‌رگرتنی 1.700 كارمه‌ندی نوێ:
  1. 400 كارمه‌ندی تایبه‌ت (رۆڵی سه‌ربازیش ده‌گێڕن) بۆ پاراستنی زیاتری سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا له‌ ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه‌.
  2. 500 كارمه‌ندی نوێ كه‌ كار ده‌كه‌ن له‌ ده‌زگاكانی پێدانی مافی په‌نابه‌ری له‌ دورگه‌كان و شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان به‌ گشتی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌ه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كان خێراتر بكرێت.
  3. 800 كارمه‌ندی نوێ (ڕۆڵی سه‌ربازیش ده‌گێڕن) بۆ پاراستنی سنوره‌كانمان له‌ ئاوه‌وه‌ هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان.

پارێزگاری باكوری ئیجی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان پلانێكی پێشكه‌ش كرد به‌ داخستنی كه‌مپی مۆریا و كه‌مپی سامۆس، له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ هه‌موو دورگه‌كه‌كان كه‌مپی تایبه‌تی داخراو دروست بكرێن كه‌ توانه‌ی وه‌رگترنی ژماره‌یه‌ك كچبه‌ر و په‌نابه‌ریان هه‌بێت و دواتر له‌وێ بڕیاری مافی په‌نابه‌رییان بۆ ده‌ربكرێت. له‌ وه‌ڵامدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ، پێی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر ده‌كات له‌ چه‌ن ڕۆژێكی داهاتوودا، پلانی حكومه‌ت به‌ ته‌واوی ئاشكرا ده‌كات.

له‌هه‌مانكاتدا، میچۆتاكیس له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ”Handelsblatt” ڕایگه‌یاند، ڕێگه‌ ناده‌م، ئه‌وروپا ته‌ماشای یۆنان بكات وه‌ك پاركینگێكی په‌نابه‌ران. ئه‌وه‌ی له‌ توركیا ڕوو ده‌دات، نایاساییه‌ و ئه‌نقه‌ره‌ ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ ئه‌وروپا ده‌به‌زێنێت.
له‌ پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ڵمانیه‌كاندا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ”ئایه‌ له‌ داهاتوودا چی ڕوو ده‌دات له‌ كاتێكدا ڕۆژانه‌ سه‌دان كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له‌ توركیاوه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ یۆنان؟” میچۆتاكیس ئاشكرای كرد:
به‌دڵنیاییه‌وه‌ یۆنان ناتوانێت به‌ ته‌نیا چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ بكات.  ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌. ناتوانین وا به‌رده‌وام بین. من بۆ سه‌رۆك ئه‌ردۆغانم ڕوون كرده‌وه‌، ناتوانێت په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران به‌كار بێنێت وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت په‌یه‌وندیه‌كی به‌هێزی و دۆستانه‌ی له‌ گه‌ڵ یۆناندا هه‌بێت.
له‌م دوادواییه‌دا، كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی بكه‌ین به‌ هێزی ده‌ریایی توركیا بۆ ئاگادار كردنیان له‌ هاتنی چوپێكی په‌نابه‌ران، ئه‌وان وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌ و هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان نیه‌ بۆ رێگری گرتن له‌و په‌نابه‌رانه‌ تاكو ده‌گه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان. ئه‌مه‌ش كاره‌سات و نایاساییه‌.
ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان پرسیاری ئه‌وه‌شیان لێكرد ئایه‌ چی پێویسته‌ بكرێت؟
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وروپا ”چاوی داخستووه‌” له‌ دۆخه‌كه‌ و منیش ڕێگه‌ به‌وه‌ ناده‌م وا بزانن كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها كێشه‌ی یۆنانه‌.
ئێمه‌ ڕامانگه‌یاندووه‌، هه‌ر په‌نابه‌رێك مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ناگرێت، دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌ینه‌وه‌ یاخود ئه‌و وڵاته‌ی لێی هاتووه‌.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كه‌مپی داخراو ئاماده‌ ده‌كه‌ین.

له‌ كۆتای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا میچۆتاكیس بۆ ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ڵمانیه‌كانی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ ئێستادا یۆنان 4,000 په‌نابه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه‌ و بێ باوك و دایكن. چ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌بوو بۆ وڵاتی هه‌نگاریا  و پۆڵه‌ندا ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت 100 له‌و منداڵه‌نه‌مان لێ وه‌رگرن وه‌ك هاوكاریه‌ك؟ ئێوه‌ ده‌زانن چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ نه‌پارێزین؟ بۆیه‌ پێم وایه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌موومان هاوكار بین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م دۆخه‌.

پشتیوان جاف  (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pihsti-News

سه‌رچاوه‌كان: Protothema.gr, ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Handelsblatt

227
SHARES
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button