
له 01/06/2020 نزیكه‌ی 2.000 په‌نابه‌ر كه مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه له یۆنان، له ماڵه‌كانیان ده‌ربكرێن
به پێی ماده‌ی 114ی یاسای یۆنان كه له ساڵی 2019 په‌سه‌ند كراوه، هه‌ر په‌نابه‌رێك مافی په‌نابه‌ری وه‌رده‌گرێت و له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانن یاخود له خانوه‌كانی یۆناندان، پێویسته چۆڵی بكه‌ن و ده‌ربكرێن. دواتر ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌توانن له پرۆگرامی HELIOS كه سه‌ر به ڕێكراوی IOMه، ده‌توانن سودی له وه‌ربگرن.
پرۆگرامه‌كه كرێی خان‌و و پێداویستی نێو ماڵه‌كه و موچه‌یش بۆ ماوه‌ی 6 مانگ بۆ هه‌مووان دابین ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك له په‌نابه‌ران له دوای 1/6/2020 له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێن و له‌و پرۆگرامه‌یش ناتوانن سودمه‌ند بن.
تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ پلانێك نیه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه و له خانوه‌كاندا ده‌رده‌كرێن به‌ڵام له پرۆگرامی HELIOSیش ناتوانن سودمه‌ند بن. واته به‌شێك له په‌نابه‌ره‌كان، له سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌مێنن، پێویسته خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان په‌یدا بكه‌ن بێ هاوكاری هیچ ڕێكخراوێك و حكومه‌تی یۆنان.
وه‌رگێڕێكی كورد كه به‌رپرسی ڕێكخراوی پرۆگرامی ئیلیۆسه، تایبه‌ت به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له خان و كه‌مپه‌كاندان و ڕێكخراوێك سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، هه‌موویان له پرۆگرامی ئیلیۆس سودمه‌ند ده‌بن. به‌ڵام ڕاسته، له 01/6 ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له ماڵه‌كاندا ده‌رده‌كرێن به زۆره‌مله و مافی به‌شداربوونیشیان له پرۆگرامی ئیلیۆس نیه. واته، ده‌خرێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، بێ هیچ هاوكاریه‌ك.
ئه‌و په‌نابه‌رانه، ئه‌وانه‌ن كه له ساڵی 2017 ه‌وه به‌دواوه‌وه مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه به پێی هۆكارێكی نه‌خۆشی له ماڵه‌كان ئه‌وكات ده‌رنه‌كران و ئێستاش ده‌رده‌كرێن و له پرۆگرامی ئیلیۆس سودمه‌ند نابن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر كه مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه و هیچ ڕێكخراوێك سه‌رپه‌رشتیان ناكات و موچه‌ی UN وه‌ر ئه‌گرن و له سه‌ر توانای خۆیان ده‌ژێن، له پرۆگرامی ئیلیۆس ناتوانن سودمه‌ند بن.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی Pisht-News, له 01/6/2020دا نزیكه‌ی 2.000 په‌نابه‌ر له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێن و ناشتوانن له پرۆگرامی HELIOS سودمه‌ند بن. له نێو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا، ئافره‌ت و منداڵ هه‌ن، خێزان به منداڵی ورده‌وه هه‌ن، خێزان هه‌ن كه ته‌ندروستیان ناجێگیره و له حاڵه‌تی تایبه‌تدان، به‌ڵام له خانوه‌كاندا ده‌رده‌كرێن.
له هه‌مانكاتدا، ڤایرۆسی كۆرۆنا له یۆنان بوونی هه‌یه و هێشتا چاره‌سه‌ری له جیهاندا بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌رده‌كرێن، بێ ئه‌وه‌ی شوێنێكی دیكه‌یان بۆ دابین بكرێت، شوێنی خواردنیان هه‌بێت، شوێنی مانه‌وه‌یان هه‌بێت. ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌شێكی زۆریان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان بمێننه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای مادییان نیه، خان و ماڵ بۆ خۆیان دابین بكه‌ن یاخود بژێوی ژیانی خۆیان په‌یدا بكه‌ن.
به‌رپرسانی UN و IOM به‌م كێشه‌یه ئاگادارن، هه‌ر بۆیه چه‌ند ڕۆژێكه له په‌یوه‌ندیه‌كی چڕدان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه. تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی له‌و بواره‌یه‌وه نه‌دراوه هه‌روه‌ها هیچ به‌رپرسێكی حكومه‌ت ئاماده نیه ئه‌و كێشه‌وه چاره‌سه‌ر بكات یاخود هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بۆ بدات.
لێره‌دا چه‌ن پرسیارێك دروست ده‌بن كه پێویسته وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
كێ ڕۆڵی ئه‌وه ده‌بینێت كه ئه‌م په‌نابه‌رانه له كه‌مپه‌كان و ماڵه‌كان به زۆره مله ده‌ربكات؟ ئایه په‌نابه‌ران ڕازی ئه‌بن ه ده‌ر كردنیان. ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بن، پۆلیس ئه‌و كاره‌یه ئه‌ندام ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕازی بن به ده‌ر كردنیان، ڕوو له كوێ ده‌كه‌ن؟ كێ خزمه‌تیان ده‌كات؟ ڕۆسثنیان له وڵاتی یۆنان ئه‌سته‌مه له ئێستادا، چونكه فرۆكه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا زۆرینه‌یان داخراون.
هه‌موو ئه‌م كێشانه كه‌وتوونه‌ته ئه‌ستۆی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان كه هێشتا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی نه‌داوه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له پرۆگرامی HELIOS سودمه‌ند ده‌بن دوای ده‌ركردنیان له خان و كه‌مپه‌كاندا، بۆ ماوه‌ی 6 مانگ مووچه وه‌ر ئه‌گرن، كڕی خانوی 6 مانگ ئه‌ر ئه‌گرن (1.500 یۆرۆ). هه‌روه‌ها سودمه‌ند ئه‌بن له فێربوونی زمانی یۆنانی، ئینگلیزی و كۆرسی كۆمپیوته‌ر و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News