
وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بڕیاریاندا 2.000 په‌نابه‌ر له دورگه‌كانه‌وه به زوترین كات ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌كی باكوری یۆنان بكرێن
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ناوچه‌ی ماڤرۆمادیلای (Mavromantila) ده‌ست نیشان كرد بۆ ئاماده‌كردنی كه‌مپێكی نوێ بۆ په‌نابه‌ران كه ده‌توانێت 2.000 كه‌س له خۆی بگرێت.
به پێی زانیاریه‌كان كه له میدیاكانی یۆنان بڵاو كراونه‌ته‌وه، كه‌مپێكی داخراو ئاماده ده‌كرێت كه ده‌توانێت 2.000 په‌نابه‌ر له خۆی بگرێت و كهمپهكهیش به شێوه‌یه‌كی ستاندارد دروست ده‌كرێت و هیچ كهمو كوڕیه‌كی نابێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌مێك له شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان، په‌نابه‌ران گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌و كه‌مپه‌كان كه‌موكوڕیان زۆره.
له هه‌مان كاتدا، دانیشتووانی شاری لامیا و ئه‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه به بڕیاری حكومه‌تی یۆنان و به دروست كردنی كه‌مپێكی نوێ له‌و ناوچه‌یه. وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كه ئه‌وه ده‌بێته هۆكاری تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه.
بڕیار وایه، حكومه‌ت بڕیاره‌كه‌ی جهبهجێ بكات و كهمپهكهیش به زوترین كات ئاماده بكات له هه‌مان كاتیش‌دا دانیشتووانی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێن كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن تاكو ئه‌و كه‌مپه دروست نه‌كرێت.
وێنه‌ی شوێنی كه‌مپه‌كه
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News