په‌نابه‌ران

یۆنان: 26 هاوڵاتی تورك دوای ئه‌وه‌ی به‌ نایاسایی ڕوویان له‌ یۆنان كرد به‌ بڕی 5.000 یۆرۆ سزا دران

ڕۆژی شه‌ممه‌ 26 هاوڵاتی توركی له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ یه‌ختێكی ڕاوچی ماسی ڕوویان له‌ دورگه‌ی خیۆسی یۆنان كرد و داوای مافی په‌نابه‌ریان كرد.

 

ڕۆژی 29/8 له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا 26 هاوڵاتی تورك ڕوویان له‌ دورگه‌ی خیۆس كرد و داوای مافی په‌نابه‌ریان كرد. گوتیان كه‌ له‌ حكومه‌تی ئه‌ردۆغان هه‌ڵهاتوون و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

هاوڵاتیه‌ توركه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگریان لێ نه‌كرێت له‌ ده‌ریایی ئیجه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌، له‌ كاتی په‌ڕاندنیان بۆ دورگه‌ی خیۆس، ئاڵای یۆنانیان له‌ یه‌خته‌كه‌دا  هه‌ڵدابوو. به‌م پلانه‌یش توانیان له‌ زۆربه‌ی یه‌خته‌ سه‌ربزیه‌كان تێپه‌ڕ بن تاكو گه‌یشتنه‌ نزیك دورگه‌ی خیۆس.

به‌ پێی میدیاكانی یۆنان، 2 سه‌رنشینیان هه‌وڵیاندا كون بكه‌نه‌ ناو یه‌خته‌كه‌ تاكو ژێر ئاو بكه‌وێت و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ڕزگاریان بكات.

24 هاوڵاتی تورك ڕه‌وانه‌ی كه‌مپێكی تایبه‌ت كران بۆ پشكنینی كۆرۆنا و ئه‌و دوو توركیه‌یش كه‌ ویستیان كون بكه‌نه‌ یه‌خته‌كه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی زیندانی كران.

به‌ بڕیاری دادگا، هه‌ر نه‌فه‌ری به‌ بڕی 5.000 سزا دران به‌ هۆكاری سنور به‌زاندن و داخل بوون به‌ وڵاتی یۆنان به‌ نایاسایی. وه‌ك باس ده‌كرێت، زۆرینه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ توركانه‌ له‌ توركیا مامۆستا بوون.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button