
36 كۆچبه‌ر له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه به نایاسایی و نهێنی دیپۆرتی توركیا كرانه‌وه
ئێمه تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز ئێواره‌ی سێشه‌ممه هه‌واڵێكمان بڵاو كرده‌وه كه یه‌ختێك به 40 كۆچبه‌ره‌وه نزیك دورگه‌ی كاریستۆسی یۆنان له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا. ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌شمان كرد كه نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌و دورگه‌یه‌ش ئاگادار كراوه‌ته‌وه تاكو تێستی كۆرۆنا بۆ هه‌مووان بكرێت.
كه‌ی یه‌خته‌كه گه‌یشته وشكانی یۆنان؟
به پێی ڕێكخراوی ABR كه چه‌ند زانیاریه‌كی له سه‌ر ئه‌و یه‌خته‌یه بڵاو كردۆته‌وه، به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه 27/10/2020 یه‌ختێكه به 36 كۆچبه‌ره‌وه گه‌یشته وشكانی یۆنان له ناوچه‌ی كافیڕێئا (Kafirea) سه‌ر به دورگه‌ی كاریستۆس.
كۆچبه‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر به پێ به‌ڕێ كه‌وتن تاكو بگه‌نه گوندێكی ئه‌و دورگه‌یه به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌موویان ده‌ستگیر كران. له‌و كاته‌دا پۆلیس هه‌موو مۆبایل و ئه‌وراقه‌كانیا لێ وه‌رده‌گرن و پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس بكرێن له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.
ئێمه وه‌ك پشتی-نیوز كاتێك هه‌واڵه‌كه‌مان لاو كرده‌وه، په‌یوه‌ندیمان كرد به ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌و دورگه‌یه و پێی گوتین كه هێزی ده‌ریاوانی یۆنان بڕیاری گۆڕیوه، له‌وێ ده‌یانگوازێته‌وه بۆ به‌نده‌رێكی دیكه به یه‌ختی خۆیان، له‌وێ لێكۆڵینه‌وه له كۆچبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌واڵه‌كه 100% ڕاست بوو، كۆچبه‌ره‌كان خرانه ناو یه‌ختێكی هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه به‌مه‌ستی ئه‌وه‌ی بگوازرێن بۆ به‌نده‌رێكی دیكه له‌وێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بكه‌ن. كاتێك دونیا تاریك ده‌بێت، كۆچبه‌ره‌كان ده‌خرێنه ناو یه‌ختێكی هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه پێیان ده‌ڵێن هه‌مووتان سه‌رتان بشارنه‌وه و ته‌ماشای پێشه‌وه بكه‌ن و قسه‌یش نه‌كه‌ن.
دره‌نگانی شه‌وی 27/10/2020 نزیك ئاوی توركیا ده‌بن و له‌وێ داوا له كۆچبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن بڕۆنه ناو چوپێكی بچوكه‌وه له تاریكی‌دا به جێیان بهێڵن. به‌شێك له كۆچبه‌ره‌كان ڕازی نابن و منداڵان ده‌ست بر گریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به زه‌بری هێز و زۆره‌مله‌وه. كۆچبه‌ره‌كان ده‌خرێنه ناو دوو چووپه‌وه و هه‌مووان له ناو ده‌ریای ئیجه به له تاریكی‌دا به جێیان ده‌هێڵن.
كاتژمێر 02:10 به‌ره‌به‌یانی 28/10/2020 كۆچبه‌ره‌كان له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی توركیاوه ده‌بینرێن و ڕزگاریان ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوی ABR ده‌ڵێت، به پێی وێنه و ڤیدیۆ كه بۆمان هاتووه، هیچ گومانێكمان نیه ئه‌و كۆچبه‌رانه گه‌یشتوونه‌ته وشكانی باكوری یۆنان به‌ڵام به نایاسایی له لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه دیپۆرتی توركیا كراونه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتێكی New York Times, ته‌نها له مانگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له ته‌واوی سنوره‌كانی یۆنان (وشكانی و ئاو) به به‌ڵگه و ڕاپۆرتی لێكۆڵه‌ران، زیاتر له 1000 كۆچبه‌ر حكومه‌تی یۆنان به نایاسایی دیپۆرتی توركیایان كردۆته‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News