په‌نابه‌ران

یۆنان: 6 كۆچبه‌ری عێراقی له‌ باكوری یۆنان تووشی ڕووداوی هاتووچ بوون

 

ئه‌مڕۆ كاتژمێڕ 11:00 ئۆتۆمبیلێك به‌ 6 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ له‌ باكوری یۆنان تووشی ڕووداوی هاتووچ بوون.
 
به‌ پێی به‌دواداچوونه‌كانی پشتی-نیوز، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌هۆی سورعه‌تی زۆروه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌ عامودێكی كاره‌بای سه‌ر ئۆتۆبانی ناوچه‌ی سێرێس.
 
كۆچبه‌ره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشاخانه‌ی سێرێس و ته‌نها یه‌كێكیان كه‌ ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌، گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ساڵۆنیك.
 
وێنه‌ی ڕووداوه‌كه‌
وێنه‌ی ڕووداوه‌كه‌
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ پۆلیس و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدات و توانیمان ناوی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرا بكه‌ین:
 
  1. وه‌كاد به‌ڵێن ئیبراهیم ته‌مه‌ن 22 ساڵ
  2. سۆران قه‌ساب، كوری عوسمان محه‌مد ته‌مه‌ن 23 ساڵ
  3. بینار حه‌سه‌ن عوسمان ته‌مه‌ن 25 ساڵ
  4. ڕه‌وف هاروم نازوم ته‌مه‌ن 25 ساڵ

گومانلێكراو وه‌ك قاچاخچی كۆچبه‌ره‌كان (شۆفێر): ڕوانزی شاخه‌وان كوڕی شڤان

ئه‌و كۆچبه‌ره‌ی كه‌ ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌ ناوه‌كه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ تۆمار نه‌كرا، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیر بوو، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ كرا و له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكه‌كاندایه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button