په‌نابه‌ران

یۆنان: 91 په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران

ئه‌ڵمانیا ڕێكه‌وتنێكی ئه‌نجام داوه‌ له‌ گه‌ڵ یۆنان كه‌ نزیكه‌ی 1.500 په‌نابه‌ری لێ وه‌ربگرێت

 

له‌ سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ نێوان یۆنان و ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ 91 منداڵ كه‌ ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ یاخود كه‌م ئه‌ندام له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كران.

به‌ پێی ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی داوا بۆ وه‌رگرتنی 1.600 منداڵی په‌نابه‌ری بێ دایك و باوك، به‌شێكیان ژماره‌یه‌ك منداڵ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشی درێشخایه‌نیان له‌ گه‌ڵه‌.

هه‌ر بۆیه‌، له‌ نێو ئه‌و 1.600 په‌نابه‌ره‌دا، داوای 243 منداڵیش كراوه‌ له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كانیان كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌ گه‌ڵه‌ یاخود منداڵه‌كان كه‌م ئه‌ندامن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری پشتی-نیوز، ته‌نها وڵاتی ئه‌ڵمانیا 928 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت. ئه‌وانی دیكه‌، به‌ چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابه‌ش ده‌كرێن.

ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانه‌وه‌ و ΙΟΜ و UNHCR سه‌رپه‌رشتو ده‌كرێت به‌ هاوكاری مادی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌یر Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close