کوردستانوتار

یەکێتی بە ژیرانە سیاسەت ئەکات پارتیش بە بەخشینەوەی پارەی میللەت

یەکێتی بە ژیرانە سیاسەت ئەکات پارتیش بە بەخشینەوەی پارەی میللەت

پارتی حیزبێکە لە ڕووی سیاسییەوە هەمیشە شکستخواردووە ئەوە گومانی تێدا نیە پارتی بە چ پرینسیبێک داوای سەرۆک کۆماری دەکات لەکاتێکدا ریفراندۆم دەکات بۆ ئەوەی جیا بکرێتەوە لە عێراق؟ دوای چەند ساڵە یەکێتی هەمیشە کەمینە بووە سەرۆک کۆمار هەر هی یەکێتی بووە ئەم جارە مەسەلە چییە داوای سەرۆک کۆمار دەکات
سور ئەزانێت شکست دێنێت بۆ لە ئەهمێتی خۆی کەم دەکاتەوە!
دوای ئەوە ئەگەر ڕێکەوتنی بکردایە لەگەڵ یەکێتیی ئەیتوانی پۆسته سیادیەکان تر بۆ خۆی بەرێت بەڵام ئەوە ئەوانیشی لە دەست چوو بەیانیش ئەبێت چەتر بۆ سەرۆک کۆماریش هەڵبکات سێبەریشی بۆ بکات هەم دیسان ئەبت لە کوردستان تەنازوولێکی دیکەش بۆ یەکێتی بکات بۆ ئەوەی حکومەتی لەگەڵ پێک بێنێت .بۆ مەسەلەی ئێرانیش پارتی نەک شەری ئێرانی نەکردووە، بەڵک شەڕی ناوخۆی خۆی بردە بەغدا، ئەگەر شەڕی قاسم سولەیمانیە بۆ هەفتەی رابردوو لەسەری ڕەش پێشوازی لێکردووەو، سەردانی پیاوانی ئێران لەبەغدا دەکات.
بۆ پرسی ئیعتراف بەسەرۆکایەتی بەرهەم دوو رۆژی دیکە فەرشی سووری بۆ رادەخات و خودی کاک مەسعودیش لەئیستقبالی دەبێت، تەنها چاوەڕوان بن.
بۆ حکومەتی هەرێم، پارتی ناچار نیە فیفتی بەفیفتی بکات، بەڵکو لەسەریەتی لەسەر ئەو بنەمایە بەشداری بەیەکێتی بکات و، بگرە سەرۆک وەزیرانیش دەسەڵاتی کەمتر دەکرێتەوە بو جێگرەکەی.
هۆکارەکەش مەسەلەی جوگرافیاو ئابووری تەحکوم بەبڕیاری پارتی دەکات.
پارتی تەنها رێژەیەکی نەوتی کوردستانی لەژێر دەستەو ئەویش وەک بوودجە بەدەستی رەحمەت و مەزاجی بەغدایە ئەگینا پارتی بیەوێت یەکێتی دوور بخاتەوە، خۆی پێش یەکێتی دەرووخێت، چونکە کۆمپانیا بازرگانیەکانیان کۆنترۆڵی هەموو شتێکی کردووە، بەڵام یەکێتی رێگە بەئاڵۆزی سیاسی نادات
هەڵەکانی پارتی لەدوای پرسی سەرۆکایەتی هەرێم رووی لەزیادبوون کرد، ئیدعای دیموکراسی و ئازادی و دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتی دەکرد، بەڵام بەفیعلی نەدەکرد.
پاشان بەو هۆیەوە شەرعیەتی خۆی بەداخستنی پەرلەمان لەدەستداو بەغدای ناچاری کرد، سوپا بەناو خاکی هەرێم بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان بۆ موسڵ بچێت.
کەدەیانگووت بێ ئێمە رزگار ناکرێ و کراش.
هەروەها ریفراندۆم بێ ئیجماعی کوردی کردی و ٪٥۱ لەدەستدران، کەئاگرەکەی پارتی بوو.
چوار ساڵە پارتی بانگەشەی چاکسازی دەکات، بەڵام وەزعەکە لەجێی خۆی مەراوحە دەکات.
بارزانی ئیستقالەی دا، بەڵام لەگەڵ خۆیشی سەرۆکایەتی هەڵوەشاندەوەو کارەکانی تجمید کرد.
ئینجا کێ رووبەرووی کێ دەبێتەوە، یەکێتی سیاسەت دەکات و بەژیرانەش کردی، بەڵام پارتی بەس دەزانێت پارە میللەت ببەخشێت بەم و ئەو، و هەڕەشەی هەڵوێست بکات.
ئەمەریکا نەبێت پارتی یەک هەفتە بەرگەی هیچ ناگرێت…

بەرزان سعید بگ

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button