Uncategorized

یەکەمین کەنالی تایبەت بە فۆتۆگرافی لەسەر ئاستی جیهان لەکوردستان دەکرێتەوە

بەرنامەکانی کەناڵەکە تایبەت دەبێت بەفۆتۆگرافی

بۆیەکەم جار کەناڵێکی تایبەت بەفۆتۆگرافی لەسەر ئاستی جیهان لە کوردستان دەستی بە پەخشکردن کرد، سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆش دەڵێت کەناڵەکە ماڵی هەمووانەو بەیەکەوە جوانترین پەخش دەکەین.

فۆتۆگرافەر ئاسۆ کەریم سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ بە پشتی نیوزی ڕاگەیاند” دوێنێ پێنج شەممە ٢ـی تەموزی٢٠٢٠ کەناڵی ’کورد فۆتۆگرافیHD‘ پەخشی ئەزموونيی لەسەر سیستەمی ئیکۆ ستار دەست پێکرد“.

لەبارەی چۆنیەتی دامەزراندنی کەناڵەکە سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ وتی” پێشنیازم کرد بۆ بەڕێوەبەرانی Kurd HD بۆ دامەزراندنی کەناڵێکی تایبەت بە فۆتۆگرافی، پێشنیازەکەمیان قبوڵ کردو کەناڵەکە دامەزرا، ئۆفیسی کەناڵەکە لە هەولێرەو بەرنامەکانی تایبەتە بەفۆتۆگرافی، ئەمەش بۆیەکەم جارە لەسەر ئاستی جیهان کەناڵێکی تایبەت بەفۆتۆگرافی دابمەزرێت“.

لای خۆیشیەوە سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ پیرۆزبایی لە تەواوی فۆتۆگرافەران و هونەرکاران کردووە کە بۆ یەکەم جار کەناڵێکی تایبەت بە فۆتۆگرافی دامەزراوە، هیوایشی خواستووە کە فۆتۆگرافی لە هونەری پاشکۆ بێتە دەرەوە، وەک هونەری ڕاستەقینەی خۆی بناسرێت“.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button