په‌نابه‌رانجیهان

یە‌ختێك بە‌ 51 نە‌فە‌رە‌وە‌ لە‌ ئاوی ئیتاڵیا غە‌رق بوو

بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ كاتژمێر 4, یە‌ختێك بە‌ 51 نە‌فە‌رە‌وە‌ كە‌ كورد بوون گە‌یشتنە‌ خاكی ئیتاڵیا نزیك كرۆتۆنێ.

بە‌ ھۆی ھۆكارێكی نادیار، پێش گە‌یشتنیان بە‌ وشكانی، یە‌ختە‌كە‌ غە‌رق بوو و ھە‌موو كۆچبە‌رە‌ كوردە‌كان كە‌وتنە‌ ناو ئاوە‌كە‌وە‌…

بە‌ پێی زانیاریە‌كان كە‌ تایبە‌ت دە‌ستی ماڵپە‌ری Pishti-News كە‌وتووە‌، كاتێك كە‌ نزیكی وشكانی دە‌بن، قوپتانی یە‌ختە‌كە‌ دە‌یە‌وێت ھە‌وڵی ھە‌ڵدان بدات و كۆچبە‌رە‌ كوردە‌كان بە‌ جێ بھێڵێت بۆ ئە‌وە‌ی دە‌ستگیر نە‌كرێت، بە‌ڵام كوردە‌كان رێگە‌ی پێ نادە‌ن و تووشی دە‌مە‌قاڵی دە‌بن.

یە‌كێك لە‌ كوردە‌كان چە‌قۆی بە‌ردە‌كە‌وێت و یە‌ختە‌كە‌ غە‌رق دە‌بێت و ھە‌موو كوردە‌كان دە‌كە‌ونە‌ ناو ئاوە‌كە‌وە‌.

مێدیاكانی ئیتاڵیا باس لە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ كاتژمێر 4:00, ژمارە‌یە‌ك كۆچبە‌ر ھاواریان دە‌كرد و داوای ھاوكاریان دە‌كرد، ھە‌ندێك لە‌ دانیشتوانی ناوچە‌ی Torre Melissa سە‌ر بە‌ شاری كرۆتۆنێ، گوێان لە‌ ھاوارە‌كانی كوردە‌كان دە‌بێت بە‌ شێوە‌یە‌كی خێرایی ھە‌وڵ دە‌دە‌ن بە‌ ھانایانە‌وە‌ بچن.

لە‌ ھە‌مان كاتدا شارە‌وانی ناوچە‌ی Melissa دە‌گاتە‌ شوێنی رووداوە‌كە‌ و بە‌ چوپ و بە‌لە‌می بچوك ھاوكاری كوردە‌كان دە‌دە‌ن كە‌ یە‌ختە‌كە‌یان غە‌ر‌ق بووە‌ و گشتیان لە‌ ناو ئاوە‌كە‌دان.

لە‌ ناو كوردە‌كاندا 6 ئافرە‌ت و 4 منداڵ  ژمارە‌یە‌ك منداڵی ساواش ھە‌ن كە‌ رزگار كران.

گشت كۆچبە‌رە‌ كوردە‌كان رزگار كران و لە‌ ھۆتێلێكدا بە‌رامبە‌ر شوێنی رووداوە‌كە‌ گە‌رم كرانە‌وە‌ و ھاوكاری ھە‌موو كۆچبە‌رە‌ كوردە‌كان كرا.

بریار وایە‌، ڕە‌وانە‌ی كە‌مپی Santa Anna بكرێن لە‌ شاری كرۆتۆنێ بۆ ئە‌وە‌ی پە‌نجە‌مۆر بكرێن و داوای مافی پە‌نابە‌رێتی بكە‌ن.

ئە‌مڕۆ ھە‌ندێك لە‌ كوردە‌كان پێیان راگە‌یاندین كە‌ لە‌ نێویاندا 2 كە‌س خنكاون، بە‌ڵام تا ئێستا 100% ئە‌و ھە‌واڵە‌ پشتراست نە‌كراوە‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

 

وێنە‌كان ببینە‌

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button