
دوێنێ شەو یەختێكێكی 14 مەتری بە 70 نەفەرەوە لە ئاوی ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕێكەوت بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا…
یەختەكە بۆ ماوەوی چەند كاتژمێرێك لە ئاودابوو بەڵام بە ھۆی شەپۆلێكی زۆرەوە نەیدەتوانی بەردەوامبێت.
بە پێی شایەتحاڵێك كە بە ماڵپەڕی Pishti-Newsی ڕاگەیاند، دوای چەند كاتژمێرێك لە ئاودا، ئێمە ھەر لە ناو خاكی یۆناندا بووین، شەپۆلێكی گەورە ھەبوو و قوپتابەكەیش نەیدەتوانی بەردەوام بێت، بۆیە بریاریدا لە دورگەیەكی نزیكدا چاوەڕێ بكات، تاوەكو شەپۆل نامێنێت.
یەختەكە كاتژمێر 01:00 شەوی رابردوو گەیشتە دورگەی كیتیرا (Kythira) و كاتژمێر 10:00 بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن پۆلیسەوە گشتیان دەستگیر كران.
پشكۆ محمد
پەیامنێری Pishti-News