په‌نابه‌رانجیهان

۱۱۹ پەنابەری کورد لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەست Pishti-News کەوتووە، پێش چەند کاتژمێرێک 119 پەنابەری کورد لە یەکێک لە دارستانەکانی پارێزگای “ئیڵییا”ی وڵاتی یۆنان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، پەنابەرەکان لە 88 پیاو و 14 ژن و 17 منداڵ پێکهاتوون.

ئەو سەرچاوەیەی کە ناوەکەی لە لای Pishti-News پارێزراوە ئاماژەی بەوەش کرد:”هەموو پەنابەرەکان بۆ بنکەی پۆلیسی ئەو پارێزگایە گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، پۆلیسیش گومانی ئەوە دەکات، کە پەنابەرەکان نیازی ڕۆشتنیان بۆ وڵاتی ئیتالیا بە یەخت بووبێت”. پارێزگای ئیڵییا سێ کاتژمێر لە ئەسینای پایتەختەوە دوورە هەروەها دەکەوێتە ڕۆژئاوای پایتەختەوە.

 

زریان حاجی

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button