کوردستان

114هاوڵاتی ئاوارە لەتورکیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: 114 هاوڵاتی ئاوارەی عێراق لە تورکیاوە گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان

 

جوان مەحمود، بەرپرسی بەشی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :تا ئێستا 114 هاوڵاتی ئاوارەی عێراقی کە بەهۆی شەڕ و توندوتیژییەکان و داگیرکارییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئاوەرە ببوون و لە کەمپەکانی تورکیادا نیشتەجێببون لەڕێگەی خاڵی سنووری (ئیبراهیم خەلیل)ەوە گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە “هەموو تێچوویەکی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لەئەستۆی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانە”.

هاوکات جوان مەحمود ڕاشیگەیاندووە”وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران بەردەوامە لەگەراندنەوەی هەموو ئەو ئاوارانەی لەماوەی ڕابردوودا ئاوارەببون بۆگەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان.

لەماوەی ڕابردوودا به‌هۆی هێرشی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ناسەقامگیری باری ئەمنی، ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی عیراق ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوون، به‌شێكی تریشیان روویان له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

محەمەد کاک أحمەد

پەیامنێری(pishti-news)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button