په‌نابه‌ران

18 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ باكوری یۆنان تووشی ڕوودایێكی هاتووچۆ بوون

ڕووداوێكی هاتووچۆ به‌ 18 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ باوكری یۆنان ڕوویدا. 7  كۆچبه‌ریان بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر ئۆتۆبانی باكوری یۆنان نزیك شاری ئالێكساندروپۆلی، ئۆتۆمبیلێكی جۆری ده‌بڵ پیكاپ به‌ 18 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ پردێكدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌ وه‌رگه‌ڕا.

له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 7 كۆچبه‌ر بریندار كران و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. 11 كۆچبه‌ر سه‌لامه‌تن و له‌ ئێستادا پۆلیسی ئالێكساندروپۆلی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات،

وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیو په‌یوه‌ندیمان كرد به‌و نه‌خۆشخانه‌ی ئالێكساندروپۆلی و به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێی ڕاگه‌یاندنین كه‌ ژیانی كۆچبه‌ره‌كان له‌ مه‌ترسیدا نیه‌.

له‌ ئێستادا پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات و گومان له‌ كه‌سێك ده‌كرێت كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ بووه‌.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button