كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی 28 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران كۆتای هات دوای 9 كاتژمێر وڵاتانی ئه‌ندام رێكه‌وتنێكیان ئه‌نجامدا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی په‌نابه‌ران.
به پێی په‌یامنێری Pishti-News له برۆكسێله‌وه، به‌م رێكه‌وتنه، دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به رێگه‌ی یاسایی بۆ وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا له یۆنان و ئیتالیا ڕاگیرا كه له ساڵانی رابردوودا، دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران (Relocation) به وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا مه‌رجێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو و پێویست بوو گشت ئه‌ندامان پابه‌ند بن به‌م دابه‌شكردنه، به‌ڵام به رێكه‌وتن و واژوو كردنی 28 ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له رۆژی 29-06-2018 بریاریاندا كه دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له وڵاتی یۆنان و ئیتاڵیا وه‌ك مه‌رج نه‌مێنێت و ئه‌و پرۆسه‌كه رابگیرێت. به پێی هه‌مان رێكه‌وتن، دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له یۆنان و ئیتاڵیا، جێ به جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بێت و وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ر داوای خۆی له‌م دوو وڵاته داوای په‌نابه‌ر بكات. به پێی رێكه‌وتنی رابردوو، وڵاتانی ئه‌ندام به ناچاری ده‌بوایه په‌نابه‌ر دابه‌ش بكرێن به‌ڵام ئه‌مڕۆ بریاره‌كه گۆڕا.
په‌یامنێڕی پشتی–نیوز له به‌لجیكاوه وتی كه له به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوایان كرد كه كاری زیاتر بكرێت بۆ پاراستنی سنوره‌كانی توركیا كه له وشكانی و ئاودا كۆچبه‌ران رووده‌كانه یۆنان چونكه پێشوتر یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ر ئه‌م پرسه رێكه‌وتنی تایبه‌تی له گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام داوه. له هه‌مان به‌یاننامه‌دا، داوای له وڵاتی یۆنان كرد كه به زوترین كات كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری نا یاسایی كه له رێگه‌ی وشكانی رویان كردۆته یۆنانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی خێرایی بیانگه‌رێنێته‌وه بۆ وڵاتی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا كه‌م بكاته‌وه. له سه‌ر هه‌مان بریاردا، توركیا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی په‌نابه‌ران بڕی 3 ملیار یۆرۆ وه‌ر ده‌گرێت.
خاڵه‌كانی بریاری یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران
1. به پێی رێكه‌وتنی نوێی 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، یۆنان و ئیتاڵیا ئه‌بێت دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له بیر بكه‌ن. رێكه‌وتنه‌كه به روونی باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر كۆچبه‌رێك كه له ده‌ریاكانی یۆنانه‌وه ئازاد ده‌كرێت، به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان بكرێن. وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌توانن په‌نابه‌ر له یۆنان وه‌ر نگرن، ته‌نیا له سه‌ر داخوازی خۆیان. كه پێش 2 ساڵ، دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران، به ناچاری بوو بۆ گشت ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
2. گشت وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دانیاندا به‌وه‌ی كه توركیا پێویسته رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر كۆچ كردنی كۆچبه‌ران بۆیه بڕی 3 ملیار یۆرۆ ده‌درێت به وڵاتی توركیا بۆ چاره‌سه‌ر كردن ی دۆخی په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا ده‌كات پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نا یاسایی كه له وشكانیه‌وه روو ده‌كه‌نه یۆنان به زوترین كات ڕه‌وانه‌ی توركیایان بكاته‌وه.
3. پاڵپشتی كردنی زیاتری وڵاتانی باڵكان وه‌ك ئه‌لبانیا و ماكه‌دۆنیا و مۆنته‌نێگرۆ و سێبیا، چونكه له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر له‌و وڵاتانه گیریان خواردووه. به‌م رێكه‌وتنه‌ش، ئه‌وروپا داوا له‌م وڵاتانه ده‌كات هاوكار بێت له پاراستنی سنوره‌كانی خۆیدا و له گه‌ڕانه‌وه و ناردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریشدا.
4. رێكه‌وتنی گشت ئه‌ندامان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه دووباره له وولاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه. له‌م رێكه‌وتنه‌دا، هه‌ر په‌نابه‌رێك یاخوت كۆچبه‌رێك له وڵاتێكی ئه‌وروپا داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردووه و دواتریش رووی كردۆته ئه‌ڵمانیا و له‌وێش دووباره داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات، ئه‌وكات ئه‌ڵمانیا ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ یه‌كه‌م وڵاتی كه تێیدا یه‌كه‌م جار داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردووه. رێكه‌وتنه‌كه زۆر به روونی ده‌ڵێت: هه‌ر ك=په‌نابه‌رێك ئه‌گه‌ر بێت و له یۆنان داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردبێت و دواتریش به نا یاسایی رووی كردبێته وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له‌وێش داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردبێت، ئه‌وكات به شێوه‌یه‌كی خێرایی ی یاسایی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌یگه‌رێنێته‌وه بۆ یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپا كه یۆنانه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: گشت ئه‌ندامانپێویسته هه‌موو رێگه یاسایه‌كان بگرنه به‌ر تاوه‌كو ئه‌و په‌نابه‌رانه بگه‌رێنه‌وه یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه تێیدا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه.
5. پاڵپشتی مادی وڵاتی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ماڵته، بۆ رزگار كردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریاكانیاندا. یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر هاوكاری مادی ئیتاڵیا و وڵاتی مه‌غریب (مارۆكۆ) ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له كۆچ كردنی كۆچبه‌ران له رووی ده‌ریایه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
و به‌همه‌ن حه‌سه‌ن (په‌یامنێری Pishti-News له به‌لجیكاوه)