په‌نابه‌ران

55 کۆچبەر لە یەختێکدا لە بەیانی ئەمڕۆوە نادیارن

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 یەختێک بە 55 کۆچبەری نایاسایی لە باشوری یۆنان نزیک ناوچەی کاتاکۆلۆ و کیپاریسییا بەڕێ کەوتن بەرەو ئیتاڵیا، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەش و هەوا نالەبار بوو دوای چەند کاتژمێرێک نەیانتوانی بەردەوام بن و پەیوەندیان کرد بە ژمارە 112 و داوای هاوکاریان کرد . هێزی دەریاوانی یۆنان هەوڵیدا شوێنی کۆچبەرەکان بدۆزێتەوە بەڵام بەهۆی کەش و هەواوە تا ئێستا کۆچبەر و یەختەکەیان نەدۆزیوەتەوە.

وەک تیمی ڕۆژنامەوانی پشتی-نیوز ئەمڕۆ کاتژمير 11:00 پەیوەندیمان کرد بە بەرپرسی ڕاگەیاندی وەزارەتی دەریاوانی یۆنان و پێی ڕاگەیاندین کە هێزی دەریاوانی یۆنان نزیک بوونەتەوە لە یەختەکە و لە هەوڵی ئەوەدان کۆچبەرەکان ڕزگار بکەن. هەر بۆیە پۆستێکمان بڵاو کردەوە لە سەر ڕووداوەکە و زانیمان کە کۆچبەرەکان سەلامتن. بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا دووبارە پەیوەندیمان کرد بە هێزی دەریاوانی یۆنان بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ لە سەر کۆچبەرەکان و تاکو بزانین ئایە کوردن یاخود نا. ئەوان تائبەت بە پشتی-نیوزیان ڕاگەیاند:

«لە بەیانی ئەمڕۆ هەوڵمان داوە یەختی کۆچبەرەکان بدۆزینەوە بەڵام تا ئێستا نەمان توانیوە بگەینە شوێنی ئەوان چونکە کەش و هەوا نالەبارە و شەپۆلی بەهێز هەیە لە ناوچەکە و گەردەلولێک باکوری یۆنانی گرتۆتەوە، یەختەکانی هێزی دەریاوانی یۆنان ناتوانن بگەنە شوێنی کۆچبەرەکان. ئەگەری هەیە بەهۆی شەپۆلەوە شوێنەکەیان گۆرابێت بۆیە تا ئێستا کۆچبەر و یەختەکە نادیارن. لە دوو ناوچەی جیا جیادا هەوڵ دراوە یەختی هێزی دەریاوانی یۆنان بنێرینە شوێنی کۆچبەرەکان بەڵام دووبارە کەش و هەواکە هاوکار نەبوو. تا ئێستا 2 باخیرەی گەورە بەدواداچوون دەکەن و هیچ زانیاریەکمان لە سەر یەخت و کۆچبەرەکان نیە.»

 

پشتی-نیوز: بەڕێز ئێوە دڵنیان ئەمە یەختی کۆچبەری نایاسایی بووە یاخود نا؟

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزی دەریانی یۆنان : «بە پێی پەیوەندیە تەلیفۆنەکە کە خۆیان وتیان 55 کۆچبەرین و ژیانیان لە مەترسیدایە. تەنها لە سەر قسەی خۆیان ڕووداوەکەمان بڵاو کردەوە»

پشتی-نیوز: ئەگەری هەیە ژێر ئاو کەوتوبێت؟ هیچ پەیووندیەکی دیکە کراوە؟ ئایە ماتۆڕی یەختەکەیان کاری دەکرد؟

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزی دەریانی یۆنان:
«نازانین ئایە ژێر ئاوکەوتووە یاخود نا. کۆچبەرەکان نەیان وت ماتۆڕی یەختەکەیان کار ناکات. ئەگەری زۆر هەیە شوێنەکەیان گۆڕا بێت بەهۆی شەپۆل و کەش و هەواوە. باخیرەکان بەردەوامن لە گەڕاندا. هیچ زانیاریەکی دیکەمان لانیە».

وەک تیمی پشتی-نیوز بەردەوام دەبین لە پەیوەندی کردن و بەدواداچوندا لە گەڵ وەزارەتی دەریاوانی یۆنان تاکو زانیاری نوێمان دەستدەکەوێت.

چاوتان هەمیشە لە سەر پشتی-نیوز بێت

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button