په‌نابه‌ران

9 كۆچبه‌ری كورد به‌ فرۆكه‌ی VIP له‌ توركیایه‌ به‌ نایاسایی خۆیان گه‌یانده‌ فه‌ڕه‌نسا

بۆ ئه‌م گه‌شته‌ بڕی 30.000 یۆرۆیاندا به‌ قاچاخچی

9 كۆچبه‌ری كورد له‌ وڵاتی توركیاوه‌ به‌ فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌وراقێكی فه‌رمیان پێبێت، خۆیان گه‌یانده‌ ولاتی فه‌ڕه‌نسا

 

ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ڕابردوو 9 كۆچبه‌ری كورد به‌ فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وڵاتی توركیاوه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌وراقێكی فه‌رمیان پێبێت یاخود هه‌ڵگری ڤیزا بن، خۆیان گه‌یانده‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا.

كۆچبه‌ره‌كان له‌ كاتی ده‌ستگیر كردنیان، به‌ پۆلیسه‌ فه‌ڕانسیه‌كانیان ڕاگه‌یاند كه‌ كوردن و بڕی 30.000 یۆرۆیان دا تاكو له‌ توركیاوه‌ بگه‌نه‌ فه‌ڕه‌نسا.

كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان له‌ توركیا فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تیان به‌ كرێ گرت كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی وڵاتی نه‌مسایه‌, ڕێكه‌وتن له‌ توركیاوه‌ بیانگه‌یه‌نێته‌ فه‌ڕه‌نسا.

به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری له‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌  كۆچبه‌ری نایاسایی به‌ فرۆكه‌ ده‌گه‌نه‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.

له‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌ر كۆمپانیایه‌كی فرۆكه‌وانی هه‌ر سه‌ردانكه‌رێك بگه‌یه‌نێته‌ فه‌ڕه‌نسا، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ له‌ وڵاتێكی غێر ئه‌وروپا بێت و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌وراقێكی فه‌رمی وه‌ك ڤیزای پێبێت، به‌ بڕی 10.000 یۆرۆ سزا ده‌درێت.
دادگای ناوچه‌ی كرێته‌یلی (Créteil) لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button