ژمارەیەک کۆچبەر لە لایەن پۆلیسی لاتڤیا بە تووندی ئەشکەنجە دەدرێن و پاشان لە خاکی بێلاڕوس فڕێیان دەدەن و بە برینداری جێیان دەهێڵن
ڕۆژی 18/7 پۆلیسی بێلاروس لە سەر سنوری لاتڤیا 6 کۆچبەریان دۆزیەوە کە پێشوتر لە خاکی لاتڤیا بوون و پاسەوانانی سەر سنوری ئەو وڵاتە بە تووندی ئەشکەنجەیان دابوون، چەکی کارەبەییان بەرامبەریان بەکار هێنابوو پاشان بە نایاسایی دیپۆرتی خاکی بێلاروسیان کردبوونەوە.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، کۆچبەرەکان بە پۆلیسەکانی بێلاروس دەڵێن، پۆلیسی سەر سنوری لاتڤیا بە تووندی ئەوانیان ئەشکەنجە داوە و سەگیان تێبەرداوە و پاشان دیپۆرتی ناو خاکی بێلاروس کراون و هەموو جەستەیان بریندارە و هەندێکیان تەنانەت هێزیان تێدا نیە بجوڵێنەوە.
کۆچبەرەکان خەڵکی پاکستان و ئەفغانستانن و دەڵێن هێزەکانی لاتڤیا هیچ هاوکاریەکیان نەکردن و پێویستیان بە پزیشک هەبوو بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هیچیان بۆ نەکردن و ئەوانیان دیپۆرتی ناو خاکی بێلاروس کردەوە.
لە کاتی گەیشتنی پزیشکی بێلاروس بۆ شوێنی کۆچبەرەکان، دەرکەوت کە بە سەختی ئەشکەنجە دراون و فیشەکی لاستیکیان بە جەستەوە دیارە و جەندین جار لە سەریان دراوە و یەکێک لە کۆچبەرەکان تووشی خوێن بەربوونی ناوەکی بوبوو.
لێرە گرتە ڤیدیۆکە ببینە: