دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کە چەند کەسێکی باڵای حزبوڵایان کردە ئامانج و دەیان هاوڵاتی لوبنانیشیان کوشت، درەنگانی ئەمشەی حزبوڵا دەیان مووشەکی ئاراستەی باکوری ئیسرائیل کرد بە تایبەت شاری هەیفا. ئیسرائیل دەڵێت کە زۆربەی مووشەکەکانیان لە ئاسماندا تەقاندۆتەوە  بەڵام حزبوڵا دەڵێت کە درۆکەخانەیەکی سەربازیان کردە ئامانج. وەک لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتوون، حزبوڵا بە پلانێکی تۆکماوە دەیان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات و بەشێک لەوانە لە خاکی ئیسرائیل دەدەن.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل دەڵێت بەهۆی مووشەکەکانی حزبوڵاوە 150.000 هاوڵاتی ئیسرائیلی چوونەتە توونێلەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە مووشەکەکان بپارێزن.

 

 

 

 

شاری هەیفا لە ئیسرائیل

 

ببینە چۆن مووشەکەکانی حزبوڵا شاری هەیفای ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج

 

زیانەکانی مووشەکەکانی حزبوڵا بۆ سەر شاری هەیفا لە ئیسرائیل