ڤیدیۆ

بەڤیدیۆ: حکومەتی ئیسرائیل دەیەوێت لە ئایندەدا فەڵەستینیەکان بۆ دورگەیەکی دەستکرد بگوازێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دورگەیەکی دەستکرد ئاشکرا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی 22/1/24 لە کۆبوونەوەی لوتکەی وەزیران لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسێل باسی پلانێکی حکومەتی ئیسرائیلی کرد کە دەیانەوێت لە ئایندەدا فەڵەستینیەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە بگوازنەوە بۆ دورگەیەکی دەستکرد کە چەند کیلۆمەترێک دوور دەبێت لە کەرتی غەززە و ناوچەکە ئاوادان دەکەنەوە و بۆ ئەوەی فەڵەستینیەکان لەوێ بە ئارامی بژین.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتج (Israel Katz) گرتە ڤیدیۆکەی بە هەموو وەزیرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نیشاندا و پێشی گوتن ئەمە بیرۆکەیەکی نوێ نیە بەڵکو لە ساڵی 2017وە ئەم بیرۆکەیە لە نێو حکومەتی ئیسرائیلدا هەیە.

لێرە گرتە ڤیدیۆکە ببینە:

وەزیرانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بیرۆکەکەیان بە دڵ نەبوو وە هیچ پێشنیارێکیش هەرگیز باس نەکراوە لە ڕابردوودا و کەسیش بەم پلانە ڕازی نیە .

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی فەڵەستین ، ڕیاد ئەل مالیکی (Riyad Al-Maliki) لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسێل بە مدیاکانی ڕاگەیاند:

پێویستمان بە دورگەی دەستکرد و سروشتیش نیە. ئێمە لە کەرتی غەززە دەمێنینەوە ، ئەوێ خاکی ئێمەیە. خاکی فەڵەستین هی ئێمەیە، مڵکی ئێمەیە و لەوێش دەمێنینەوە.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری پشتی-نیوز

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button