
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه یه‌ختێك به 54 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه گه‌یشته كاریستۆسی یۆنان
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، یه‌خته‌كه له ئیزمیری توركیاوه به 54 كۆچبه‌ره‌وه كه زۆرینه‌یان كوردن به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڵام نزیك دورگه‌ی كاریستۆس، هه‌ردوو كاپتنی یه‌خته‌كه به كۆچبه‌ره‌كانیان گوت كه پێویسته دابه‌زن له‌م وشكانیه‌دا چونكه گازیان پێ نه‌ماوه تاكو بگه‌نه ئیتاڵیا.
له‌و كاته‌دا 4 گه‌نجی كورد ده‌ڵێن دیاره ئه‌م یه‌خته به نیاز نیه بگاته ئیتاڵیا و درۆمان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن، داوا له كاپتنه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وان دابه‌زن له ناوچه‌یه‌كی نزیك دورگه‌ی كاریستۆسی یۆنان. یخته‌كه بۆ ماوه‌ی چێند ده‌قه‌یه‌ك به‌ڕه ده‌كه‌وێت و له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌مان ئه‌و دورگه‌یه هه‌مووو كۆچبه‌ره‌كان داده‌به‌زێنێت و پێیان ده‌ڵێت، گازمان پێ نه‌ماوه، ئێمه ده‌ڕۆین گاز ده‌هێنین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لاتان.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، یه‌خته‌كه دوای ئه‌وه‌ی كه كۆچبه‌ره‌كان له‌و دورگه‌یه به‌جێ ده‌هێڵێت، ناگه‌ڕێته‌وه و هه‌ردوو كاپتنی یه‌خته‌كه هه‌ڵدێن.
له ئێستادا هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه له چیایه‌كدا ماونه‌ته‌وه له دورگه‌ی كاریستۆسی یۆنان، داوا ده‌كه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به هانایانه‌وه بچێت و هاوكاریان بكه‌ن، تاكو پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دیپۆرتی توركیایان نه‌كاته‌وه.
به‌ڤیدیۆ:
وێنه‌كان تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوز نێردراون:
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News