په‌نابه‌ران

دانیمارك مافی په‌نابه‌ری له‌ 100 سوری وه‌رگرته‌وه‌

حكومه‌تی دانیمارك ده‌ڵێت هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی سوریا ئێستا ئارامن

حكومه‌تی دانیمار مافی په‌نابه‌ری له‌ 100 سوری وه‌رگرته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی دانیمارك بڕیاریدا مافی په‌نابه‌ری له‌ 100 سوری وه‌رگرێته‌وه‌ و داوایان لێ بكات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سوریا، یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی، چونكه‌ پێی وایه‌ وڵاتی سوریا هێشتا ئارام نیه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تی دانیمار ده‌ڵێت، به‌ هه‌موو په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كانمان وتووه‌ كه‌ له‌م وڵاته‌ ئێوه‌ میوانن، مافی په‌نابه‌ری وه‌رئه‌گرن، هه‌ر كاتێكیس سوریا ئارام بێته‌وه‌ مافه‌كانتان لێ وه‌ر ئه‌گرینه‌وه‌ و دیپۆرتی وڵاته‌كه‌تان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌روپا ڕاگه‌یاند:

نابێت وڵاتی دانیمارك هیچ په‌نابه‌رێكی سوری به‌ زۆر دیپۆرت بكاته‌وه‌ له‌م كاته‌دا. له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ئه‌كه‌ین و له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌ گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ باس له‌ دیپۆرت كردنی په‌نابه‌ران ئه‌كه‌ن بۆ وڵاته‌كانیان. ئێمه‌ دووپاتی ئه‌كه‌ینه‌وه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ نیه‌. پێویسته‌ له‌ ئێستادا دیپۆرت كردن به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ئه‌نجام بدرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی و گونجاو بێت بۆیان. به‌ڵام له‌ ئێستادا وڵاتی سوریا، وڵاتێكی ئارام نیه‌.

 

حكومه‌تی دانیمارك دیدی جیاوازی هه‌یه‌ بۆ وڵاتی سوریا به‌ تایبه‌ت بۆ دیمه‌شق (شامێ) و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، پێی وایه‌ كه‌ ئه‌و ناچانه‌ له‌ ئێستادا ئارامن و هه‌ر سوریه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بێت، پێویسته‌ دیپۆرت بكرێنه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button