ئێوارەی ئەمڕۆ لەبازاڕی شێخەڵای هەولێر ئاگرکەوتەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنتڕۆڵکرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە(2018/12/20) ئاگر لە  دوکانێکی جل وبەرگ وخواردەمەنی بازاڕی (شێخەللە)ی هەولێر کەوتەوە و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێریش ڕایگەیاند (تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشونەتە شوێنی ڕوداوەکە و توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن).

هەروەها گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕاشیگەیاند”ڕووداوەکە تەنیا زیانی مادی بووە و زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە”