بە پێی تازەترین ئاماری نەتەوە یەگرتوەكان هاوڵاتیانی 5 وڵات زۆرترین كۆچ دەكەن بۆ وڵاتانی تر،
لە تەواوی جیهاندا 68.5 ملیۆن خەڵك كۆچیان كردوە یاخود بێسەرو شوێنن ئەمەش زۆرترین ڕێژەیە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، لەم ڕێژەیەشدا ژمارەیەكی زۆری ئەو كەسانەبێ سەرو شوێنن بێ سەرو شوێنن لە ناو وڵاتەكەی خۆیاندا تەنها 25.4 ملیۆن وڵاتی خۆی بەجێ هێشتوەو ڕویان كردۆتە وڵاتێكی دیكە.
ئەمەش ئاماری وڵاتەكانە كە زۆرترین كۆچبەریان هەیە
1- سوریا 6.3 ملیۆن
2- ئەفغانستان 2.6 ملیۆن
3- باشوری سودان 2.4 ملیۆن
4- میانمار-بۆرما 1.2 ملیۆن
5- سۆماڵیا 986.400 هەزار
ئەم ئامارانە تایبەتن بە ماڵپەڕی فەرمی نەتەوە یەگرتوەكان كە تایبەت بە پەنابەران بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەكان بڵاو كراوەتەوە.
هەڵۆ خەلیل (Hallo Xalil)
پهیامنێڕی Pishti-News