به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان كه له لایه‌ن وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنانه‌وه بۆ میدیاكان نێردرا، ته‌نها ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێگری كرا له 4.354 كۆچبه‌ر داخلی نێو خاكی یۆنان بن.
له كاتژمێر 06:00 به‌یانی تا 18:00 ئێواره ڕێگری كرا له 4.354 كۆچبه‌ر كران و هیچیان نه‌یانتوانی داخلی نێو خاكی یۆنان بن.
به تایبه‌تی له ڕۆژی شه‌ممه تا ئئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێگری كرا له 24.203 كۆچبه‌ری سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان كه هه‌وڵیاندا داخلی یۆنان بن به‌ڵام كه‌سیان نه‌یان توانی سنوره‌كانی یۆنان ببه‌زێنن.
به پێی زانیاریه‌كانی تیمی ڕۆژنه‌ماوانی پشتی-نیوز كه له ئێستادا له سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و توركیاین، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه داخلی یۆنان بوون و به دادگا بڕیاری 4 ساڵ زیندانیان بۆ ده‌چوو، ئه‌مڕۆ به بڕی 10.000 یۆرۆش غرامه كران.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه كاتژمێر 06:00 تا 18:00 ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 183 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كران و ڕێگریش كران له 24.203 كۆچبه‌ر داخلی خاكی یۆنان بن.
ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سگیر كران، ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی داخراو كراون به تۆمه‌تی سنور به‌زاندن.