ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی باس له‌و په‌نابه‌رامه ده‌كات كه له وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه و له ئه‌ڵمانیاش سه‌ر له نوێ داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه
ڕۆژنامه‌ی Die Weltی ئه‌ڵمانیا له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه، ڕوو له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و دووباره داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه.
به پێی ڕۆژنامه ئه‌ڵانیه‌كه، مانگانه 1000 په‌نابه‌ر له یۆنانه‌وه ڕوو له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن و سه‌ر له نوێ داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه و حكومه‌تی یۆنانیش هیچ كارێك ناكات تاكو ڕێگری له‌م پرۆسه‌یه بكات.
له مانگی 1ی ڕابردوودا 2.100 په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا داوای مافی په‌نابه‌ریان كرد، هه‌مووشیان خاوه‌نی مافی په‌نابه‌ری وڵاتی یۆنان بوون. ئه‌مه چه‌ند ساڵێكه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه، په‌نابه‌ران له یۆنان مافی په‌نابه‌ری وه‌ر ئه‌گرن تاكو به فرۆكه بگه‌نه ئه‌ڵمانیا و سه‌ر له نوێ داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌نه‌وه. به‌شێكی زۆریان ده‌ڵێن كه ژیانیان له یۆنانیش له مه‌ترسیدایه.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، له ساڵی 2020دا زیاتر له 7.200 په‌نابه‌ر له یۆنانه‌وه گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا و دووباره داوای مافی په‌نابه‌ریان كرده‌وه. له هه‌مان كاتدا حكومه‌تی یۆنان ئه‌و په‌نابه‌رانه له ئه‌ڵمانیا وه‌رناگرێته‌وه، ئه‌ڵمانیاش كه‌یسه‌كانی به‌شێكیان زۆر دره‌نگ ده‌خات.
ڕۆژنامه‌ی Die ّWelt ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی North Rhine-Westphalia بڕیارێكی ده‌ركردووه كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه، بۆیان هه‌یه له ئه‌ڵمانیا نشته‌جێ بن و داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌نه‌وه، چونكه مه‌ترسی جدی هه‌یه بۆ ژیانی په‌نابه‌ران له یۆنان، هه‌ندێك جار سوكایه‌تیان پێده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی كه مافی ئینسانیان هه‌یه له یۆنان، به‌شێكیان خان و ماڵیان پێناده‌ن له‌و وڵاته ده‌ربه‌ده‌رن.
ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت كه ئه‌مه كارێكی نهێنی نێوان یۆنان و ئه‌ڵمانیا، پلانێكی ستراتیجیه كه ڕێگه به هه‌موو په‌نابه‌رێك ده‌ده‌ن، ڕوو له وڵاتێكی ئه‌وروپا بكه‌ن و سه‌ر له نوێ داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌نه‌وه. پێویسته حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، جه‌خت له یۆنان بكات كه به پێی پێویست خزمه‌تی په‌نابه‌ران بكات. تاكو ئه‌وه‌ش جێ به‌جێ ده‌بێت، یۆنان ڕێگه نه‌دات بۆو په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان هه‌یه گه‌شت بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News