به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان هه‌ر په‌نابه‌رێك ناوی خۆی له پالاتفۆمرێكی ئهلهكترۆنی تۆمار بكات، مووچه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت
له ڕۆژی 01/7/2021 مووچه‌ی په‌نابه‌ران له یۆنان ڕاده‌گیرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان له پلاتفۆرمێكی ئهلهكترۆنی تۆمار نه‌كردووه بۆ وه‌رگتنی خان‌و یاود ناو تۆمار كردن بۆ یه‌كێك له كه‌مپه‌كاندا.
واته ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ئێستادا له خان و یاخود كه‌مپدا نین كه سه‌ر به حكومه‌تی یۆنان بێت و خۆیان ده‌ژێنن، ده‌توانن داوای خان‌و بكه‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌م پلاتفۆرمه https://dpas.migration.gov.gr/login تاكو ناوی خۆیان بكه‌ن و مووچه‌كانیان به‌رده‌وام بێت.
په‌نابه‌ران ناتوانن ڕاساتهوخۆ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران كار ده‌كه‌ن، ئه‌وان ناویان بۆ رتۆمار بكه‌ن. ته‌نها ڕێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناوی په‌نابه‌ران بۆ وه‌رگرتنی خان‌و تۆمار بكه‌ن.
په‌نابه‌ران كاتێك سه‌ردانی ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌موو زانایریهكانی خۆیانیان پێ بڵێن سه‌باره‌ت به ژماره‌ی خێزانه‌كه و ئێوراقهكانیان و شوێنی مانه‌وه‌یان و ژماره‌ی مۆبایل و ئیمهیلی شه‌خسی خۆیان. چونكه دوای ناو تۆمار كردنیان، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ئاگادار ده‌كرێته‌وه و لیستی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی لاده‌بێت و هه‌ر په‌نابه‌رێك ناوی بۆ خان‌و یاخود كه‌مپ ده‌ربچێت له ڕێگه‌ی ته‌لیفۆن و ئیمهیل ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
لێدوانی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بۆ پشتی-نیوز
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز په‌یوه‌ندیمان كرد به وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره:
پشتیوان جاف: له ناو به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه‌تان به ناوی ئه‌و ڕێكخراوه‌كان نه‌كردووه تاكو ئێمه‌ش وه‌ك میدیایه‌كی فه‌رمی په‌نابه‌ران ئاگادار بكه‌ینه‌وه. كه‌م ڕێكخراوانهن ئه‌وانه؟
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان: سه‌دان ڕێكخراو ناویان لای ئێمه تۆمار كراوه و ناتوانین ناوی هه‌موویان بنویسن. بۆیه په‌نابه‌ران خۆیان ئه‌زانن، هه‌ر ڕێكخراوێك كه له ئێستادا كار ده‌كات له یۆنان و په‌یوه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ماندا، ده‌توانن له‌وێ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن. پێویسته سه‌ردانیان بكه‌ن و هه‌موو زانیاریه‌كان ڕاده‌ستی ئه‌وانی بكه‌ن. ئێمه‌ش به‌دواداچوونی بۆ ئه‌كه‌ین.
پشتیوان جاف: به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له دوای 1/7ه‌وه هه‌ر كه‌سێك له كه‌مپ و خانودا نه‌بێت كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌تان بێت، مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت. به‌ڵام باش ده‌زانن، بۆ وه‌رگرتنی خان‌و زۆر جار ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت، ره‌نگه 3 مانگ ڕه‌نگه 6 مانگیش. ئایه ئه‌وانه‌ی كه ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌تا مانگی 7 خانویان بۆ ده‌رناچێت، مووچه‌كه‌یان هه‌ر ڕاده‌گیرێت یان نا؟
وه‌زاره‌ت: هه رپهنابهرێك كه ناوی خۆی تۆمار ده‌كات، ڕۆژه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت كه‌ی ناوی خۆی تۆمار كردووه. به‌و شێوه‌یه ئێمه ئه‌زانین كه ناوی خۆی تۆمار كردووه و له چاوه‌ڕوانیدایه، بۆیه نه‌خێر مووچه‌كه‌ی ڕاناگیرێت به مه‌رجێك ناوی خۆی تۆمار كردبێت.
به پێی زانیاریه‌كانی مهڵپێری پشتی-نیوز، كاتێك په‌نابه‌ره‌كه ناوی خۆی تۆمار ده‌كات به سه‌ركه‌وتووی دوای ماوه‌یه‌ك، كاتێك ناوی له وه‌زاره‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تا ڕێكخراوه‌كه ئاگادار ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌یه‌وندی به په‌نابه‌ره‌كه ده‌كه‌ن، یان بۆ خان‌و سه‌ر به پرۆگرامی ESTIA یاخود بۆ كه‌مپی كراوه. وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، گرنگی ده‌دات به شوێنی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه پارێزگایه‌كی دیكه‌ی یۆنانی بۆ ده‌ربچێت كه زۆر دوور ده‌بێت له شوێنی مانه‌وه‌ی ئێستای په‌نابه‌ره‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه داواكاران (په‌نابه‌ران) خانویه‌كیان به‌ر بكه‌وێت كه پێویست ده‌كات له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه دابه‌شی بكه‌ن، واته پێكه‌وه بمێننه‌وه. له‌و كاته‌دا، گرنگی ده‌درێت به زمان و ڕه‌گه‌زی په‌نابه‌ره‌كان، چونكه هه‌وڵێكی وا ده‌درێت، تاكو هه‌موویان زماحاڵی یه‌كتر بن پێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هیچ گرفتێكیان پێكه‌وه نه‌بێت.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ڕابردوودا ناوی خۆیان بۆ خان‌و تۆمار كردووه، پێویست ناكات دووباره ناویان تۆمار بكرێته‌وه. وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران لیستی ناوی هه‌موو داواكارانی لایه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ناوی خۆیان تۆمار كردووه له ڕابردوو و له ئێستادا ژماره‌ی ته‌لیفۆن یاخود ئیمه‌یڵی و ناونیشانی خۆیان گۆڕیوه پێویسته په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ڕێكخراوه‌كان تاكو زانیاری په‌یوه‌ندیه‌كانیان ڕاست بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه ته‌نها بۆ داواكارانی مافی په‌نابه‌ری نیه به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه یه‌ك ڕه‌فزیان هه‌یه ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News