له نێوان 1 مانگدا ئه‌مه سێیه‌م ڕوداوی هاتوچۆیه كه له‌سه‌ر ئتۆبانهكانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا ڕوده‌دات
ڕۆژی 1 شه‌مه 21/10/18 كاتژمێر 12:30 ی نیوه‌ڕۆ ڕوداوێكی هاتوچۆی كۆچبه‌ران ڕویدا،
ئۆتۆمبیلێك به 12 كۆچبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێرێكا له‌سه‌ر ئۆتۆبانی شاری كافالای یۆنان به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك بهڕیكهوتبوون له ڕێگاكه‌دا له كۆنتڕۆڵێكی پۆلیسدا ڕانه‌وه‌ستان و سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان زیاد كرد له هه‌مان كاتدا دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس دوای كۆچبه‌ره‌كان كه‌وتن به‌هۆی ئه‌وه‌ی سورعه‌تی ئۆتمبیلی كۆچبه‌ره‌كان زۆر زیادی كردبوو شۆفێره‌كه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ده‌ست دا وه‌ڕگه‌ران
پاش چه‌ن خوله‌كێك به شێوه‌یه‌كی خێرایی پۆلیس و هێزه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه توانیان 12 پهنابهروو شۆفێره‌كه له ئۆتۆمبیله‌كه بێننه ده‌ره‌وه دوای چه‌ن خوله‌كێك ئۆتۆمبێلی كۆچبه‌ره‌كان ئاگری گرت به پێی زانیاریه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ڕی Pishti-News كه‌وتون زۆربه‌ی كۆچبه‌ره‌كان پیاون و هاوڵاتی پاكستان و سۆماڵیان له نێویشیاندا ئافره‌تێك و منداڵێك هه‌بوو،
شۆفێره‌كه ده‌ستگیركراو 12 كۆچبه‌ره‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران ته‌نیا ته‌ندروستی 2 كه‌سیان نا جێگیره،
`هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێری Pishti-News