وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌یانامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت، ئۆزڤایزه‌كان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه
له ڕۆژی هه‌ینی 11.06.2021، ده‌ست ده‌كرێت به نوێ كردندوه‌ی ئۆزڤایزه‌كان و ئه‌وانه‌ی ئۆزڤایزی كۆناین پێیه، ده‌گۆڕدرێت و كارتێكیان پێده‌درێت.
داوا له‌و په‌نابه‌رانه ده‌كرێت كه له خانودان له پرۆگرامی ESTIA و دانیشتوو شاری ئه‌سینان، سه‌ردانی ئه‌م مه‌ڵپه‌ڕه بكه‌ن
https://apps.migration.gov.gr/applicant-card-rv/search له ناو فۆرمێكدا ژماره‌ی كه‌یسه‌كه‌یان بنوسن، له‌وێ ڕۆژێكیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ سه‌ردانیان بۆ ده‌زگای كاتێخاكی، تاكو ئۆزڤایزه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت، 10 ده‌قه پێش كاته‌كه‌ی خۆیان له ده‌زگای كاتێخاكی ئاماده بن، نه‌وه‌ك چه‌ند كاتژمێرێك بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت و ماسكیان به‌ستبێت، تاكو كاره‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.
وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز، په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان و سه‌باره‌ت به‌م به‌یانامه‌یه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر.
پشتیوان جاف: ئه‌م بڕیاره كێ ده‌گرێته‌وه؟ ته‌نها ئه‌وانه‌ی له پرۆگرامی ESTIA خانویان هه‌یه؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان؟
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان: ئه‌م به‌یانامه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه سه‌ر به پرۆگرامی ESTIA و خانویان پێدراوه. ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كاندا كارتی تایبه‌تی خۆیان ده‌بێت و هه‌ر له نێو كه‌مپه‌كاندا بۆیان نوێ ده‌كرێته‌وه.
پشتیوان جاف: به‌ڕێز، نزیكه‌ی 30.000 په‌نابه‌ر هه‌ن كه خاوه‌نی ئۆزڤایزن، نه له كه‌مپدان ، نه له خانودان. به‌شێكی زۆریش له‌وانه كوردن. ئایه بۆ ئه‌وان چی ده‌كرێت؟ ئێتوانن ئه‌وانیش ئۆزڤایزه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه؟
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان: سوپاس بۆ پرسیاره‌كه‌تان. به‌ڵێ ئاگادارین. ئه‌م به‌یانامه‌یه ئه‌وان ناگرێته‌وه، به‌ڵام به‌م زووانه به‌یانامه‌یه‌كی دیكه بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه تایبه‌ت به‌وان كه نه له خان‌و نه له كه‌مپدان. ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن.
كارته نوێكان جیاواز ده‌بن و ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی له سه‌رده‌بێت (UID) كه په‌نجه‌مۆری ئه‌و كه‌سه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News