وه‌زیری كشتوكاڵی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی كاری كشتوكاڵی ڕانه‌وه‌ستێت، پێویسته ماف بدرێت به‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به نایاسایی له‌و وڵاته‌دا كار ده‌كه‌ن و ده‌ژین.
وه‌زیری كشتوكاڵی ئیتاڵیا، تێرێسا بێلانۆڤا (Teresa Bellanova) ڕایگه‌یاند كه پێیسته ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه بهنایسایی له ئیتاڵیا ده‌ژین، بیان كه‌ین به یاسایی و مافیان پێبدرێت، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كشتوكاڵی ئیتاڵیا و كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ره‌كان كاریان ڕاوه‌ستێت. پێویستمان به 270.000 تا 350.000 كارمه‌ند له به‌شی كشتوكاڵیدا هه‌یه.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، نزیكه‌ی 600.000 كۆچبه‌ر له ئیتاڵیا، ساڵانه به نایاسایی كار ده‌كه‌ن له به‌شی كشتوكاڵیدا و زۆرجار خاوه‌ن كاره‌كان، غه‌دریان لێده‌كه‌ن و به پێی پێویست موچهیهنا پێناده‌ن.
وه‌زیری كشتوكاڵی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، یان ئه‌بێت حكومه‌ت چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزێته‌وه یان مافی ئه‌و كۆچبه‌رانه بدرێته ده‌ستی مافیاكانی ئیتاڵیا.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ناوخۆی پێشووی ئیتاڵیا له واڵۆ فه‌یسبوكی خۆیدا ماتێۆ سالڤینی (Matteo Salvini), به تووندی هێرشی كرده سه‌ر وه‌زیری كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته و ڕایگه‌یاند:
وه‌زیری كشتوكاڵ داوامان لێ ده‌كات، ماف بدات به سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ر تاكو له باخه‌كانمان كار بكه‌ن. له جیاتی ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی بكه‌ین به یاسایی، باشتر نیه، هاوكاری ئیتاڵیه‌كان بكه‌ین كه كاره‌كانیان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ست داوه یاخود یاخود له داهاتوودا له كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه؟
هه‌روه‌ها، سه‌ندیكای وه‌به‌رهێنانی ئیتاڵیا Coldiretti، پاڵپشتی له پێشنیاره‌كه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵی كرد و ڕایانگه‌یاند كه له ئێستادا كارمه‌ندی زۆر پێویسته بۆ به‌شی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنانی ئیتاڵیا كه ڕه‌نگه ده‌ست نه‌كه‌ون. نرخی كاڵاكان به‌هۆی كه‌مبوونی كارمه‌ند زیادیان كردووه و كۆچبه‌ران ده‌توانن ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه
محەمەد کاک أحمد
پەیامنێری (pishti news)