دوای روداوی کوشتنی کچئکی تەمەن 14 ساڵی لە لايەن پەنابەرێکی نيشتەجێی ولاتی ئەلمانيا “کە ئەم باسە نەک تەنيا ئەلمانيا بەلکو هەموو ميديا جيهانيەکانشی بە خۆيەوە سەر قال کردبوو لە دوای ئەم رووداوە . پەيامنێری Pishti-News لە ولاتی ئەلمانيا پێی راگەياندين كه ئەمرۆ 11/06/2018 ئەنگیلا مێرکڵ ، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەل کەناڵی بێلدی (Bild) ئەڵمانی ووتی:
”ئەم پەنابەرانەی هەڵگری مافی مانەوەی وڵاتی ئەڵمانیا نین دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان”
ئەم بڕیارەش هەموو پێکهاتەکان دەگرێتەوە, لەماوەی چەند ساڵی رابردوو پشێوی و کوشتنێکی زۆر لەوڵاتی ئەڵمانیا رویداوە وە بەشی زۆری ئەلمانەکان رەخنەی تونديان ئاراستەی ميرکل کردووە لە دوای ئەم رووداوە كه ئەڵمانەکان مێرکڵ بە بەرپرسی یەکەم دەزانن لە درووست بوونی ئەم رووداوانە.
ڕاوێژكاری ئهڵمانیا، ئهنگێلا مێركل، بۆ ئەوەی متمانەی ئەڵمانەکان بەدەست بهێنتەوە، بڕیارێکی قورسی دا، وە ئەم رووداوە چهندين رووداوی تری پەنابەرەکانی نيشتەجێی ئەلمانيا، ميرکلی ناچار کرد کە دان بەوە دابنێ کە پەشيمان بێتەوە لەو دەرگا کردنەوەی سالی 2015 کە بەرووی پەنابەرانی کردەوە وای کرد کۆچبەرێکی يەکجار زۆر روو لەولاتانی ئەوروپا بکەن بە تايبەت ئەلمانيا.
له لایهن پهیامنێرمانهوه له ئهڵمانیا :
دیار ئهحمهد (Diyar Ahmed)