جیهانکوردستان

بارودۆخی كۆچبەران لە نێو كەمپە كاتێكانی یۆنان لەگەڵ چەند زانیارییەكی نوێ

سەختی ژیان و راکردن و هەڵاتن لە باوەشی گەرمی دایک و بەجێهێشتنی نیشتمان بەرەو دوورگەی نادیاری مان و نەمان لە یۆنان.

كۆچبەرێكی زۆر ڕویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردوە.بەتایبەتی ئەو كۆچبەرانەی کە لەژێر بارودۆخێکی نا سەقامگیرو ئابوریەكی زۆر خراپدان، کورد و عەرەب و فارس و ئه‌فغانی و ئه‌فریقی لەخۆ دەگرێت

ئەو كۆبەرانەی ڕوویان کردۆتە وڵاتی یۆنان بەو نیازە هاتوون، کە ڕێخراوی UNHCR ڕەوانەی وڵاتانی دیكەی بکات و له‌ یۆنان نه‌مێنن، بەڵام ئەم ڕێكخراوە خزمەتگوزاریەکەی ڕاگرتووە بەهۆی ژمارە زۆرەی كۆچبەر

جا هەر پەنابەرێک لە دوای 16/03/2016وە هاتبێتە خاکی یۆنانەوە ،دەبێت داوای مافی پەنابەرێتی لە وڵاتی یۆنان بكات یاخوت داوای گەڕانەوەی بۆ وڵاتی خۆی بکات، ئه‌مه‌ش یاسایه‌كی نوێیه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ ده‌رچووه‌، چونكه‌ ژمارەیەكی زۆری كۆچبەر لە ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ بە لێشاو ڕویان لە ئەوروپا كردووە .

گەنجێکی شاری سلێمانی، سۆران علی، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دوورگه‌كانی یۆنان ده‌ژێت، تایبه‌ت بۆ

Pishti-News دەڵێت:

خۆزگە بە بێ ئاوی و بێ کارەباو بێ سیستەمی هه‌رێمی كوردستان ئه‌خوازم، چونكه‌ هەتا نەیەیتە یۆنان قەدری کوردستان نازانیت، ڕاستە لەوێ گلەیمان زۆرە و ناڕازین بەڵام لێرە یاری بە مێشک و توشی نەخۆشی دەروونیت دەکەن هەتا ئیشی دایرەیەکت بۆ بەڕێ دەکەن.

به‌ هۆی خراپی سیسته‌می وڵاتی یۆنان، په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان له‌و وڵاته‌ توشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، چونكه‌ حكومه‌تی یۆنان تا ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ڵامی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان ناداته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ بارودۆخی ژیانیان له‌ كه‌مپه‌كانی یۆنان، رۆژ به‌ رۆژ خراپ تر ببێت.

له‌ نێو كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كانی یۆنان، په‌نابه‌ری جۆرا و جۆری تێدایه‌، كه‌ هه‌ر كه‌سێكیان چیرۆكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. به‌ پێی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان كه‌ تایبه‌ت بۆ Pishti-News لێدوانیاندا، ده‌ڵێن ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر ڕووی كردۆته‌ یۆنان له‌ به‌ر ناسەقامگیری خراپی ئابوری وڵاته‌كانیان .

یۆنانیش ناتوانێت باری قورسی ئەم كۆچبەرانە ھەڵبگرێت

هه‌روه‌ها په‌نابه‌ره‌ كورده‌كان ده‌ڵێن كه‌ لێرە گوێبیستی هەزاران داستان و بەسەر هات دەبیت هەریەکەو خەمێک لە چاوەکانیدا دەبینرێت هەیە پەشیمانە لەهاتن و داوای گەرانەوە دەکات و چێشتی گەرمی دەستی دایکی نادات بە هەمووه‌ ئەوروپا چونکە رۆژانە زیاتر لە دوو کاتژمێر دەوەستێت تا خواردنێکی ساردبووەی بێتامی بەردەکەوێت.

ئەحمەد كه‌ په‌نابه‌رێكی كوردی دیكه‌یه‌، خه‌ڵكی شاری هەولێرە و ئه‌و دەڵێت پەشیمانم لە هاتنم بۆ یۆنان تکا لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەم هەرگیز وڵات جێ مەهێڵن، تا نەیەنە ئێرە قەدری کورد و کوردستان نازانن.

رۆژانە چەندین خێزان دێن و چەندین خێزانی تریش لە بێزاریدا دەگەرێنەوە چەندین خێزان و گەنج لەو ڕێگەیە ژیانیان لەناو دەچێت ودەبنە خۆراکی ماسی و نەھەنگەكان، یۆنان بۆ هەر پەنابەرێک برێک پارە وەر دەگرێت لە یەکێتی ئەوروپا قازەنجێکی ئێجگار گەورەی کردوە دیارە قه رزەکانی لەسەر حسابی پەنابەران ئەداتەوە بۆیە دەڵێت پەنابەران ئیقامەی یۆنانی دەبێت وەرگرن ئاخر یۆنان مافی هاوڵاتیانی خۆی پێنادرێت چۆن مافی پەنابەرانی بۆ دابین ئەکرێت خەڵکی خۆی برسی و خەڵکی برسی هاتوون بۆ میوانی دەبێت چی خواردنیک پێشکەش بکات ئێستا نزیکەی سەد هەزار پەنابەر ڕویان کردۆتە وڵاتی یۆنان ڕێخراوی UNHCR لە جزیرەکانی یۆنان بۆهەرپەنابەرێک مانگانە بڕی 90 یۆرۆیان وەک موچە پێدەدات، لە ئەسینا و دەوروبەری بۆ هەر پەنابەرێک مانگانە بڕی ۱٥۰ یۆرۆی پێ دەدات.

ئارۆس محمد له‌ یۆنانه‌وه‌

 

                

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button