رۆژی 08/02/19 باندێكی قاچاخجێتی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌سیناوه ده‌ستگیر كران كه كاری دروست كردنی سه‌ره‌كیان پاسپۆرت و ناسنامه‌ی ساخته بوو.
دوای كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاریه‌ك، له لایه‌ن پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، توانرا 3 كه‌س ده‌ستگیر بكرێن له ناوچه‌ی Agio Panteleimona و Kato Patisia. یه‌كێك له ده‌ستگیر كراوه‌كان كورده و پۆلیس به دوای كه‌سێكی دیكه ده‌گه‌ڕێت.
دوای ده‌ستگیر كردنیان، پشكنین كرا له نێو ماڵی بانده‌كه و شوێنی شاراوه‌ی دروست كردنی پاسپۆرت و ناسنامه ساخته‌كان ئاشكرا كرا و توانرا گشت كه‌لو په‌له ساخته‌كانیان ده‌ست به سه‌ردا بگیرێن.
به پێی ڕاگه‌یاندراوی پۆلیسی ئه‌سینا، ماوه‌یه‌كی زۆر بوو كه زانیاریان له سه‌ر ئه‌م بانده هه‌بوو، كه پاسپۆرتی ساخته ئاماده ده‌كه‌ن و كۆچبه‌ر به نایاسایی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا ده‌كه‌ن. نرخی هه‌ر پاسپۆرتێك له 800 یۆرۆ تا 1.200 یۆرۆ بوو، نرخی ناسنامه ئه‌وروپیه‌كان له 300 یۆرۆ تا 500 یۆرۆ، نرخی مۆڵه‌تی شۆفێری ئه‌وروپی له 150 یۆرۆ تا 300 یۆرۆ.
له هه‌مان كاتدا پۆلیسی یۆنان ئاشكرای كرد كه بانده‌كه به‌و ئامێرانه‌ی كه به كاریان ده‌هێنا، ده‌یانتوانی بۆ هه‌ر پاسپۆرتێك ناسنامه‌یشی ساخته‌ی بۆ دروست بكه‌ن، مۆڵه‌تی شۆفێری، كارتی ته‌ندروستی، كارتی بانق چه‌ند ئێوراقی دیكه‌یش، بۆ ئه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنان به شێوه‌یه‌كی ئاسانی ده‌ربازی كۆنترۆڵه‌كان بن.
دوای پشكنین له ماڵه‌كانی بانده‌كه تونرا ئه‌م كه‌ل و په‌له ده‌ستی به سه‌ردا بگیرێت
204 پاسپۆرت
123 ناسنامه‌ی ئێوروپی
5 مۆڵه‌تی شۆفێری
59 ئیقامه (كارتی مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌وروپی)
49 ڤیزه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا
35 به‌رگه‌ی پاسپۆرتی جیا جیا
2.000 مۆڵه‌تی شۆفێری پڕنه‌كراو
62 مۆری جیا جیا
2 كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ
3 مۆبایل
1.365 یۆرۆ و 36 دۆلاری ئه‌مریكی
دوای لێكۆڵینه‌وه له كه‌لوپه‌له ساخته‌كانی بانده‌كه، پۆلسی یۆنان ڕایگه‌یاند كه 157 پاسپۆرت له‌وانه‌ی كه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه، دزراون و خاوانه‌كانیان پۆلیسیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه.
به پێی وته‌ی پۆلیسی ئه‌سینا، بانده‌كه پاسپۆرت و ناسنامه‌ی تایبه‌تیان دروست ده‌كرد نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مریكا و به‌رازیلیش. هه‌روه‌ها كاری رۆژانه‌یان له گه‌ڵ قاچاخچی دیكه هه‌بوو و پاسپۆرت و ناسنامه‌یان دروست ده‌كرد تایبه‌ت بۆ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان و پاشان له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا ده‌كران، ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كه‌ی كۆچبه‌ره‌كه زۆر بووایه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خێزان بووایه، بانده‌كه نرخێكی باشتری بۆ ده‌كرد. هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت :
نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت ئه‌م بانده به‌م شێوه‌یه كار ده‌كات و هه‌زاران یۆرۆیان له كۆچبه‌ره‌كان وه‌ر گرتووه.
ئێمه 150 پاسپۆرتمان له پشكنینه‌كه‌دا دۆزی كه گشتی پاسپۆرته‌كان عێراقی بوون و ره‌سمی بوون، به‌ڵام دیاره بانده‌كه دزیویه‌تی.
ئه‌وه‌ی كه زانیاریه‌مان له سه‌ر نیه، نازانین گشت ئه‌و مۆڵه‌ته شۆفێریانه له كوێ به كار ده‌هات، چونكه له یه‌كێك له ماڵه‌كانی بانده‌كه زیاتر له 2000 مۆڵه‌تی پڕنه‌كه‌ومان دۆزی.
پشتیووان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News