بانده‌كه پێك هاتووه له 31 كه‌س به‌ڵام 12 كه‌سیان ده‌ستگیر كران و 6 كه‌سیان پێشوتر ده‌ستگیر كرابوون و ئه‌م تاوانه‌شیان خرایه پاڵ.
سه‌ركرده‌ی بانده‌كه له گرتووخانه‌دایه
باندێكی قاچاخچێتی له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا كه كاریان ئه‌وه بوو كۆچبه‌ران به نایاسایی له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا بكه‌ن.
به پێی به‌یانامه‌ی پۆلسی یۆنان، بانده‌كه بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌كرد به تایبه‌ت له سه‌نته‌ری ئه‌سینا.
دادگای یۆنان ناوی 31 كه‌سی لایه كه ئه‌ندامی ئه‌و بانده گهیرهن به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 18 كه‌س ده‌ستگیر كراون.
له ئۆپهرایۆنێكی پۆلیسی یۆنان‌دا له ڕۆژی 8/12/21 له سه‌نته‌ری ئه‌سینا 16 كه‌س ده‌ستگیر كران له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ش گیران
- 35 ئۆتۆمبیل كه به كرێ له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه وه‌رگیرابوون بۆ كاری نایاسایی خۆیان
- 57.075 یۆرۆ
- ده‌یان ئامێری ئهلهكترۆنی بۆ دروست كردنی ID كارت
- ده‌یان ID كارتی ساخته یاخود هی ئه‌سڵی خه‌ڵكی دیكه كه دزرابوون
- 80 پاسپۆرت
- دوو ته‌رازوو
- 39 مۆبایل
به پێی زانیاریه‌كانی پۆلیسی ئه‌سینا بانده‌كه نزیكه‌ی 900.000 یۆرۆی قازانج كردبوو تا ئێستا. كۆچبه‌ریان ڕه‌وانه‌ی باكوری ئه‌وروپا ده‌كرد و په‌یوه‌ندیشیان هه‌بوو له گه‌ڵ قاچاخچی دیكه بۆ هێنانی كۆچبه‌ر بۆ ناو خاكی یۆنان.
دادگای ئه‌سینا ناوی 31 كه‌سی لایه به‌ڵام 18 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه. له كۆی گشتی 27 كه‌سیان بێگانه‌ن و 4 كه‌سیان یۆنانین.
پۆلیسی یۆنان چه‌ند مانگێك ده‌بوو به‌دوای ئه‌م بانده ده‌گه‌ڕا و به‌دواداچوونی ده‌كرد. ده‌ركه‌وت كه هه‌ر ئه‌ندامێك كارێكی تایبه‌تی هه‌بوو له نێو بانده‌كه. به‌شێكیان كۆچبه‌ریان ڕه‌وانه‌ی باكوری ئه‌وروپا ده‌كرد له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه به‌شێكی دیكه‌یان بازرگانیان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له سه‌نته‌ری ئه‌سینا ده‌كرد.
سه‌رۆكی بانده‌كه كه‌سێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵه و ئێستا له گرتووخانه‌كانی یۆناندایه. ئه‌و سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌كرد و به بانده‌كه‌ی فهگوت چۆن كاره‌كانیان به‌ڕێوه به‌رن. ئه‌و سه‌رپه‌رشی پاره‌ی بانده‌كه ده‌كرد و ئۆتۆمبیلی به كرێ بۆ ئه‌گرتن و تاكو كاره نایاساییه‌كانیان ئه‌ندام بده‌ن. پۆلیسی ئه‌سینا زانیویه‌تی كه له ڕێگه‌ی حه‌واڵه‌وه
بانده‌كه كاری ده‌كرد له گه‌ڵ ئۆفیسێكدا كه بلیتی فرۆكه‌ی بۆ ئاماده ده‌كردن هه‌روه‌ها ئه‌وراقی ساخته‌ی پشكنینی كۆرۆنا، تاكو كۆچبه‌ره‌كان بێ كێشه گه‌شتی خۆیان بكه‌ن. یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كان، ته‌زویرچی بانده‌كه بوو. له سه‌ر داوای سه‌رۆكی بانده‌كه، ئه‌وراقی ته‌زویری ئاماده ده‌كرد بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به نیاز بوو به نایاسایی گه‌شت بكه‌ن بۆ وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا.
ئه‌ندامێكی دیكه له سه‌نته‌ری ئه‌سینا پاسپۆرت و ID كارت و ئۆزڤایزی په‌یده ده‌كرد. به‌شێكی زۆر له‌و كۆچبه‌رانه‌ی ڕه‌وانه ده‌كران له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی یۆنانه‌وه، به شێوه‌ی ”شه‌بی” (Look a Like) واته هاوشێوه ID كارت و پاشپۆرتیان بۆ ده‌دۆزیه‌وه. واته پاسپۆرتێكی ئه‌سڵیان په‌یدا ده‌كرد و كه‌سێكیان ده‌دۆزی كه هایشێوهی وێنه‌ی پاسپۆرته‌كه ده‌بوو، پاشان بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری پاسپۆرتهله بكه‌ن، كۆچبهرهكهیان ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه ده‌كرد.
بڕیار وایه سبه‌ینێ ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌موو ده‌ستگیر كراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێن
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News